حسابێكی بانكی بۆ به‌شداربووانی كه‌لاری نوێ كرایه‌وه
5 / 7 / 2015
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان له ئاگادارینامه‌یه‌كدا داوا له به‌شداربووانی پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی كه‌لاری نوێ ده‌كات، له مه‌ودوا ته‌نها له رێگه‌ی ژماره حسابی بانكی (6539) قیستی یه‌كه‌كان بده‌نه‌وه و نه‌ك قیسته‌كان بده‌ن به كۆمپانیای جێبه‌جێكار. ده‌قی ئاگادارییه‌كه: ئاگادارییه‌ك بۆ به‌شداربووانی پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی كه‌لاری نوێ ئاگاداری سه‌رجه‌م به‌شداربووانی پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی كه‌لاری نوێ ده‌كه‌ینه‌وه، له‌مه‌ودوا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قیستی یه‌كه‌كان نه‌ده‌ن به كۆمپانیای جێبه‌جێكاری پرۆژه و ته‌نها له رێگه‌ی ژماره حسابی بانكی (6539) له بانكی كه‌لار پاره‌ی قیسته‌كان بده‌ن، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ر به‌شداربوویه‌كی پرۆژه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و حسابه بانكییه و به هه‌ر رێگه‌یه‌كی تر قیسته‌كان بداته‌وه ئه‌وه خۆی به‌رپرسیار ده‌بێت. راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان 5/7/2015
283 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|