خێزانه‌ن ئاواره‌كان ده‌خرێنه كه‌مپه‌كان
8 / 7 / 2015
رۆژی (7ی ته‌مموز) به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانیان و هه‌ماهه‌نگی زیاتریان له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی گه‌رمیان و تاوتوێكردنی پرسی نیشته‌جێكردنی خێزانه ئاواره‌كان له كه‌مپه‌كانی (تازه‌دێ و قۆره‌توو) قایمقامی مه‌ركه‌زی ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری رێكخراوه‌كانی سه‌ربه (un) و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كۆبویه‌وه.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه تێدا به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی گه‌رمیان ئاماده‌ی بوو، جه‌لال نوری قایقمقامی مه‌ركه‌زی ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: جێگه‌ی ده‌ستخۆشیه له‌ماوه‌ی رابردوودا رێكخراوه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان رۆڵی به‌رچاویان بینيوه له خزمه‌تگه‌یاندن به ئاواره‌كان به تایبه‌ت له كردنه‌وه‌ی كه‌مپی قۆره‌توو.
ووتیشی: پێویسته به میكانیزمی گونجاو و به له به‌رچاوگرتنی باری ئه‌منی خێزانه ئاواره‌كان بگوازرێنه‌وه بۆ كه‌مپه‌كان و دواتر به‌هه‌موولایه‌كه‌وه بتوانرێت خزمه‌ت به‌و خێزانانه بكرێت.
جه‌لال نوری راشیگه‌یاند: له ماوه‌ی رابردوودا رێكخراوه‌كان هه‌ماهه‌نگی باشیان له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی گه‌رمیان هه‌بووه و هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه كاره‌كان به باشی به‌ڕێوه‌بچێت و خزمه‌ت به ئاواره‌كان بكرێت.
له‌به‌رامبه‌ردا، نوێنه‌ری رێكخراوه‌كان جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه، ئه‌وان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌بن له پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی خێزانه ئاواره‌كان بۆ كه‌مپه‌كان و له پێشكه‌شكردنی كۆمه‌ك و یارمه‌تیه‌كانیانیش به‌رده‌وام ده‌بن.
هاوكات، نوێنه‌ری رێكخراوه‌كان سوپاسی ئیداره‌ی گه‌رمیان و قایمقامی مه‌ركه‌زی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد كه به به‌رده‌وامی هاوكاری رێكخراوه‌كان بووه و بۆ جێبه‌جێكردنی كاره‌كانیان كار ئاسانیان بۆ ده‌كات و له‌و روه‌شه‌وه مانگانه كۆبوونه‌وه‌ى به‌رده‌وامیان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامده‌دات.
366 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|