به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی موسوڵمانان ده‌كات و هه‌ر له په‌یامه‌كه‌یدا، پیرۆزبایی تایبه‌ت ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و هێزه‌كانی پێشمكه‌رگه له به‌ره‌كانی جه‌نگ ده‌كات.
په‌یامی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
به بۆنه‌وه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه جوانترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی موسوڵمانانی كوردستان به‌گشتی و گه‌رمیان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ین و ئومێده‌وارین ئه‌م جه‌ژنه پیرۆزه ببێته مایه‌ی خۆشحاڵی و ئاسوده‌یی بۆ هه‌موولایه‌ك.
هه‌ر له‌م جه‌ژنه‌دا پیرۆزبایی تایبه‌تی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین كه له ئێستادا له‌به‌ركانی جه‌نگدان، هیواشده‌خوازین جه‌ژنی پیرۆزی ره‌مه‌زان ببێته هه‌وێنی ئاشتی و ته‌بایی له‌نێوان سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان و ئاسایش و ئارامی زیاتر باڵ بكێشێت به‌سه‌ر كوردستاندا.
داوا له خوای گه‌وره ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی ئه‌م جه‌ژنه پیرۆزه‌وه كوردستان له هێرشی دڕندانه‌ی تیرۆریستانی داعش بپارێزێت و ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی رووی له وڵاته‌كه‌مان كردووه كۆتایی پێبێت.
عه‌بدوڵا ئه‌نوه‌ر عه‌بدوڵا
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به وه‌كاله‌ت
16/7/2015