روونكردنه‌وه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌سه‌ر ده‌نگۆی دامه‌زراندنی كارمه‌ند له كه‌مپه‌كان
23 / 7 / 2015
راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاشكرایده‌كات، دامه‌زراندنی ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگا له كه‌مپه‌كانی تازه‌دێ و قۆره‌توو ده‌نگۆیه‌كی بێ سه‌رچاوه‌یه و هه‌ر كاتێكیش هه‌لی دامه‌زراندن هه‌بێت ئه‌وا ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌فه‌رمی رایده‌گه‌یه‌نێت. ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه: روونكردنه‌وه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌سه‌ر ده‌نگۆی دامه‌زراندنی كارمه‌ند له كه‌مپه‌كانی (تازه‌دێ – قۆره‌توو) دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی دامه‌زراندنی كارمه‌ند بۆ كه‌مپه‌كانی (تازه‌دێ و قۆره‌توو) له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك و چه‌ند ماڵپه‌ڕێك، ئێمه له راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاگاداری هاوڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه، ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وه‌ی رانه‌گه‌یاندووه كه كارمه‌ند بۆ ئه‌و دوو كه‌مپه دابمه‌زرێت و ئاگاداری بابه‌تێكی له‌و جۆره‌ش نیه، رێكخراوه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش كه له سنوره‌كه‌دا هه‌موو كارێك به‌پرس و راوێژ له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌نجامده‌ده‌ن بابه‌تێكی له‌و جۆره‌یان باس نه‌كردووه، بۆیه هه‌ر هه‌لێكی دامه‌زراندنی ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگا هه‌بێت بۆ كه‌مپه‌كان، پێشتر ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌فه‌رمی رایده‌گه‌نێت نه‌ك به‌شێوه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی ئێستا بڵاوبۆته‌وه كه بێبنه‌ما و بێ سه‌رچاوه‌ی فه‌رمیه. راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان 23/7/2015
214 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|