وه‌زیری ته‌ندروستی سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات
29 / 7 / 2015
ئه‌مڕۆ (29ی ته‌مموز) به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان وه‌زیری ته‌ندروستی سه‌ردانی سنوره‌كه‌ی كرد و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیشیدا له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان تیشك خرایه‌سه‌ر كێشه و گرفته‌كانی بواری ته‌ندروستی له گه‌رمیان.
له دیداریدا له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان د. رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ به‌مه‌به‌ستی به ئاگابوون له كێشه و گرفته‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستی له سنوره‌كه، سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانی سنوری گه‌رمیانی كردووه. ووتیشی: له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان كێشه و گرفتی ته‌ندروستی له‌سنوری گه‌رمیان زۆر بووه به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئێستا به‌شێكی زۆر له‌و كێشانه چاره‌سه‌ركراون و هه‌ولیشده‌ده‌ین له داهاتوودا خزمه‌تی باشی گه‌رمیان بكه‌ین له دابینكردنی پێداویستیه ته‌ندروستییه‌كان.
د.رێكه‌وت ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئێستا به‌هۆی قه‌یرانی دارایی هه‌رێم و جه‌نگی داعش و بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر خێزانی ئاواره له هه‌رێمی كوردستان ئه‌ركی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی قورس بووه له دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه ته‌ندورستییه‌كان بۆ گه‌رمیان، هاوكات وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم سوپاسی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد بۆ پشتیوانی هاوكاریكردنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان.
له‌به‌رامبه‌ردا عه‌بدوڵا ئه‌نوه‌ر سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به وه‌كاله‌ت سوپاسی وه‌زیری ته‌ندروستی كرد بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی و ئه‌و پرۆژانه‌ی بواری ته‌ندروستی له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیاندا له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا جێبه‌جێكراوه.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ووتیشی: ئه‌گه‌رچی له بواری ته‌ندروستی خزمه‌تگوزاری باش پێشكه‌شكراوه و به‌شێك له‌كێشه‌كان چاره‌سه‌ر كراون به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌رمیان ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانه و ژماره‌ی دانیشتوانی به‌به‌رده‌وامی روو له زیادبوونه ناوچه‌كه پویستی به خزمه‌تگوزاری زیاتری بواری ته‌ندروستیه هیوادارین وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له داهاتوودا كاری جدی بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان.
250 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|