پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئاواره بۆ كه‌مپی تازه‌دێ ده‌ستیپێكرد
29 / 7 / 2015
ئه‌مڕۆ (29ی تهمموز) جه‌لال نوری قایمقام له دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری رێكخراوه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان كۆبویه‌وه و ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، له ئێستادا گواستنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ كه‌مپی تازه‌دێ ده‌ستپێكردووه.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جه‌لال نوری قایمقام له دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: جێگه‌ی خۆیه‌تی هه‌ر لێره‌وه سوپاسی خۆمان به هاوڵاتیانی سنوره‌كه و رێكخراوه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه جیهانی و ناوخۆییه‌كانی بواری خێرخوازی بگه‌یه‌نین چونكه له ماوه‌ی رابردوودا هاوكاری سه‌ره‌كی ئیداره‌ی گه‌رمیان بوون له یارمه‌تیدانی ئاواره‌كان و جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی هه‌ردوو كه‌مپی (تازه‌دێ و قۆره‌توو) له سنوره‌كه.
جه‌لال نوری ووتیشی: له‌سه‌رداوای به‌شێك له خێزانه ئاواره‌كانی سنوره‌كه و رێكخراوه‌كان، ئه‌مڕۆ (29ی تهمموز) به‌هاوكاری وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی خێزانی ئاواره بۆ كه‌مپی تازه‌دێ ده‌ستیپێكردووه كه پرۆسه‌كه 360 خێزانی له خۆگرتووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه‌مپه‌كه پێداویستییه‌كانی بۆ دابینكراوه و به‌ڵام ته‌نها كێشه‌ی كه‌م ئاوی هه‌یه هه‌وڵیش ده‌درێت له كه‌مترین ماوه‌دا ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ربكرێت.
ده‌رباره‌ی جێگیركردنی خێزانه ئاواره‌كانی گوندی شێخ له‌نگه‌ر له كه‌مپه‌كه، جه‌لال نوری داوای له رێكخراوه‌كان كرد راپرسیه‌ك له نێو ئه‌و خێزانانه ئه‌نجامبده‌ن كه كه‌مپ هه‌ڵده‌بژێرن یان گه‌ڕانه‌وه شویێنی خۆیان.
455 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|