لقی كه‌لاری بانكی جیهان كرایه‌وه
19 / 8 / 2015
رۆژی (18ی ئاب)به ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی سنوره‌كه، له رێوڕه‌سمێكدا لقی كه‌لاری (بانكی جیهان بۆ وه‌به‌رهێنان و گه‌شه‌پێدان) كرایه‌وه.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا عه‌بدوڵا ئه‌نوه‌ر جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، جه‌ختی له گرنگی پرۆژه‌كه كرده‌وه و رایگه‌یاند: كردنه‌وه‌ی لقی كه‌لاری بانكی جیهان له شاری كه‌لار ده‌بێته هۆی خزمه‌تكردنی سنوره‌كه و ئێمه‌ش له ئیداره‌ی گه‌رمیان پشتیوانی له كردنه‌وه‌ی هه‌رپرۆژه‌یه‌كی ئه‌هلی ده‌كه‌ین كه ببێته هۆی خزمه‌ت گه‌یاندن به هاوڵاتیان.
هاوكات، به‌رپرسانی بانكه‌كه جه‌ختیان كرده‌وه به كردنه‌وه‌ی ئه‌م بانكه ده‌توانن خزمه‌ت به شاری كه‌لار بكه‌ن و به‌شێك له پێداویستیه‌كانی هاوڵاتیان به پێدانی قه‌رز دابین بكه‌ن.
ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو، ئه‌وان پرۆژه‌كانیان له شاری كه‌لار زیاتر گه‌شه‌پێده‌ده‌ن و كارده‌كه‌ن بۆ كردنه‌وه‌ی زانكۆی جیهان و كردنه‌وه‌ی پێشانگای ئۆتۆمبیلی توێتا له شاره‌كه.
385 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|