شاندێكی ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌ردانی پارێزگای كرماشان ده‌كات
27 / 8 / 2015
به‌مه‌به‌ستی گه‌شه‌پێدانی زیاتری كه‌رتی بازرگانی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه و كه‌م وكورتیه‌كانی مه‌رزی په‌روێزخان، شاندێكی ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌ردانی پارێزگای كرماشانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی كرد.
له‌سه‌ره‌تای سه‌ردانه‌كه‌دا شانده‌كه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان به سه‌رۆكایه‌تی یونس ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ قایمقامی قه‌سرشرین و نوێنه‌ری پارێزگای كرماشان و نوێنه‌ری كونسوڵخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی له قه‌زای قه‌سرشرین كۆبویه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر كه‌رتی بازرگانی له‌رێگه‌ی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی دێنه به‌رده‌م كاری بازرگانی له‌مه‌رزه‌كه‌دا.
هه‌ر له كۆبووه‌نه‌وه‌كه‌دا، یونس ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: له پێناو باشتر به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كان و گه‌شه‌پێدانی قه‌باره‌ی بازرگانی له رێگه‌ی مه‌رزی په‌روێزخانه‌وه پێوسته هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له نێوان هه‌ردولا هه‌بێت و كاری جدی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بكرێت.
ووتیشی: ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان پشتیوانی ته‌واوی فه‌رمانگه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان ده‌كه‌ین بۆ سه‌رۆكه‌وتن له كاره‌كنیاندا و راییكردنی كاری بازرگانی به‌شێوه‌یه‌كی باش.
دواتر ئه‌فشین ره‌زایی قایمقامی قه‌زای قه‌سرشرین ئاماده‌یی پیشاندا بۆ گه‌شه‌پێدانی كاره‌كان و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی له مه‌رزه‌كه دێنه ئاراوه.
هاوكات قایمقامی قه‌سرشرین وێڕای ئه‌وه‌ی ئاماده‌ی ته‌واوی پیشاندا بۆ هه‌ماهه‌نگی و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بوونی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردولا بۆ په‌ره‌پێدانی كاره‌كانی مه‌رزه‌كه گرنگی خۆی هه‌یه و ده‌بێته هۆی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی كه رۆژانه له مه‌رزه‌كه دێنه ئاراوه.
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی مه‌رزه‌كه و شاندی هه‌ردوولا چه‌ندین داواكاری و كێشه و گرفت خرانه‌ڕوو، له پێناو چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه و گفرتانه‌ش یاداشتنامه‌یه‌ك له‌نێوان هه‌ردولا ئیمزا كرا.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، تیشكخرایه سه‌ر پیسبوونی سه‌رچاوه‌ی ئاوی رووباری ئه‌ڵوه‌ن و سه‌رچاوه‌ی ئاوی چه‌می هه‌واسان كه به پێی به‌دواداچونه‌كانی فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی گه‌رمیان له دیوی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ئه‌و سه‌رچاوه ئاویانه پیسبوون، بۆ كاركردن له‌سه‌ر پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رچاوه ئاویانه‌ش لایه‌نی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ڵێنیدا پاش گه‌یشتنی نوسراوی فه‌رمی به‌دواداچوون بكات.
دواتر شانده‌كه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌ردانی شاری كرماشانی كرد و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ژووری بازرگانی كرماشان تیشك خرایه‌سه‌ر كه‌رتی بازرگانی له رێگه‌ی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كانی مه‌رزه‌كه.
شانده‌كه هه‌ره‌یه‌كه له به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان و سه‌رپه‌رشتیاری مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان و به‌ڕێوه‌به‌ری ژینگه و ڤێته‌نه‌ری و گومركی گه‌رمیان و به‌رپرسی بنكه‌ی نشینگه‌ی په‌روێزخان و به‌رپرسی كه‌ره‌نتینه‌ی كشتوكاڵی په‌روێزخان و نوێنه‌ری بازرگانانی گه‌رمیان تێیدا ئه‌ندام بوون.
366 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|