له‌به‌رامبه‌ر كه‌موكورتیه‌كانی پرۆژه‌ی هێلان سیتی 60 شوقه بۆ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان دروست ده‌كرێت
30 / 8 / 2015
جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ كاروباری هونه‌ری رایگه‌یاند: له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌موكورتیانه‌ی له پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی هێلان سیتی له شاری كه‌لار تۆماركراوه، كۆمپانیای جێبه‌جێكاری پرۆژه‌كه وه‌كو قه‌ره‌بوو 60 شوقه بۆ خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی جه‌نگی دژی داعش دروستده‌كات.
یونس ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌مڕۆ (30ی ئاب) له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی هێلان سیتی له‌شاری كه‌لار دروستكراوه، به‌هۆی سكاڵای به‌شداربوانی پرۆژه‌كه ئیداره‌ی گه‌رمیان لیژنه‌ی له‌سه‌ر پرۆژه‌كه پێكهێنا و دواتر لیژنه‌كه ته‌واوی كه‌موكورتییه‌كانی پرۆژه‌كه‌ی ده‌ستنیشان كرد.
ووتیشی: له به‌رامبه‌رد ئه‌و كه‌موكورتیانه‌دا و زیاده‌ڕه‌وی كردن له‌سه‌ر زه‌وی پرۆژه‌كه وه‌كو قه‌ربووی كه‌موكورتییه‌كان كۆمپانیای وه‌به‌رهێنی پرۆژه‌كه 60 شوقه بۆ خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی جه‌نگی داعش كه دانیشتووی گه‌رمیانن دروستده‌كات.
یونس ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و شوقانه به‌بێ به‌رامبه‌ر به خانه‌واده‌ی شه‌هیدان ده‌درێت.
377 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|