سكرتێری یه‌كێتی مامۆستایان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات
31 / 8 / 2015
به‌یانی ئه‌مڕۆ (31ی ئاب) سكرتێری یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان و جێگره‌كه‌ی و وه‌فدی یاوه‌ری سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و له‌كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌كه تیشك خرایه‌سه‌ر ره‌وشی په‌روه‌رده و دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ مامۆستایان له سنوره‌كه‌دا.
له سه‌ره‌تای كۆبوه‌نه‌وه‌كه‌دا، عه‌بدولواحید محه‌مه‌د سكرتێری یه‌كێتی مامۆستایان رایگه‌یاند: سوپاسی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كه‌ین له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا هاوكارێكی باشی یه‌كێتی مامۆستایان بووه و كاری باشی كردووه بۆ گه‌شه‌پێدانی بواری په‌روه‌رده له سنوری گه‌رمیاندا.
ووتیشی: یه‌كێك له داواكارییه سه‌ره‌كییه‌كانی مامۆستایانی سنوره‌كه دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونه داواكارین به‌پێی داواكاری و توانای مامۆستایان یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون دروستبكرێت.
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: ئێمه هه‌میشه ده‌رگامان بۆ یه‌كێتی مامۆستایان كراوه بووه و كارمان له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی داوكارییه‌كانیان كردووه.
ووتیشی: له ئێستادا له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان زه‌وی بۆ یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی مامۆستایان دانراوه و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ره‌زامه‌ندی پیشانداوه بۆ دروستكردنی ئێمه‌ش وه‌كو ئیداره‌ی گه‌رمیان له چوارچێوه‌ی یاسا و رێنماییه‌كان هه‌موو كار ئاسانییه‌ك ده‌كه‌ین.
268 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|