له نوسراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ سایتی (ئیداره‌ی گه‌رمیان) نێردراوه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری بازرگانی گه‌رمیان نرخی ئه‌مڕۆی دراو و زێر و شمكی له بازاڕی شاری كه‌لار ئاشكراكردووه.
له نوسراوه‌كه‌دا كه به‌رواری ئه‌مڕۆ (3ی ئه‌یلول)ی له‌سه‌ره هاتووه، 100 دۆلاری ئه‌مریكی به 122 هه‌زار و 250دیناره و 100 یۆرۆ به 137 هه‌زار و 500 دیناره و 1000 تومه‌نی ئێرانی به 363 دیناره.
له‌به‌شێكی تری نوسراوه‌كه‌دا هاتووه، نرخی یه‌ك مسقاڵ زێڕی عه‌یار 24 به 235 هه‌زار دیناره و یه‌ك مسقاڵ زێری عه‌یار 21 به 197 هه‌زار دیناره و یه‌ك مسقاڵ زێری عه‌یار 18 به 170 هه‌زار دیناره.
له‌به‌شێكی تری نوسراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری بازرگانی گه‌رمیاندا، نرخی چه‌ندین جۆری شه‌مه‌ك و خۆراك و سه‌وزه و میوه‌له بازاڕه‌كانی شاری كه‌لار خراوه‌ته‌ڕوو.
بۆبینینی نرخی شمه‌كه‌كان كلیك له‌سه‌ر ئه‌م وێنانه‌ی لای خواره‌وه بكه: