كفری: دیبه‌یتی نێوان هاوڵاتیان و به‌رپرسان ئه‌نجامدرا
8 / 9 / 2015
رۆژی (7ی ئه‌یلول) له دیبه‌یتێكدا كه رێكخراوی پرۆژه له شاری كفری سازیدا و ، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و قایمقامی قه‌زای كفری و ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی سنوره‌كه ئاماده‌ی بوون، له‌لایه‌ن هاوڵاتیان و رۆژنامه‌نوسان و چالاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی شاری كفری چه‌ندین پرسیار و ره‌خنه و پێشنیار ئاراسته‌ی به‌رپرسان كران و به ووردی تیشكخرایه‌سه‌ر گرفت و كێشه‌كان له‌شاره‌كه.
له‌سه‌ره‌تای دیبه‌یته‌كه‌دا كه له هۆڵی بۆنه‌كان له قه‌زای كفری به‌ڕێوه‌چوو، بێستوون ژاڵه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی پرۆژه ووت "ئێستا ئێمه له بارودۆخێكداین پڕه له دڕدۆنگی و بێزاری و بێ متمانه‌یی، بۆیه ده‌مانه‌وێت به‌م دیبه‌یتانه له‌م بارودۆخه خراپه‌دا بنه‌ڕه‌ت بۆ دیالۆگێكی به‌رهه‌مدار و بونیاتنه‌ر له نێوان خه‌ڵك و به‌رپرسان دابنێین ئه‌وه‌ش له پێناو باشتركردنی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان و رووبه‌ڕوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی".
دواتر سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ووته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند: ئامانج له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان و رۆژنامه‌نوسان و چالاكانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی شاری كفری ئه‌وه‌یه به هه‌موو لایه‌ك ده‌ستبخه‌ینه سه‌ر كه‌موكورتییه‌كان تا بتوانین ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستهاتووه پارێزگاری لێبكه‌ین و ئه‌وه‌شی به ده‌ستنه‌هاتووه كار بۆ به‌ده‌ستهێنانی بكه‌ین.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان راشیگه‌یاند: ئه‌و ره‌خنه و پێشنیارانه‌ی له‌م دیبه‌یته‌دا ده‌خرێنه‌ڕوو، دواتر له دووتوێی راپۆرتێكدا له‌لایه‌ن رێكخراوی پرۆژه ئاراسته‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كرێت و ئیداره كار بۆ جێبه‌جێكردنیان ده‌كات.
ووتیشی: ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌سوپاسه‌وه له‌م جۆره چالاكییانه ئاماده ده‌بین و پێمان باشه له داهاتوودا به‌رده‌وام بێت و به‌لانی كه‌مه‌وه له‌ساڵێكدا چوار جار به‌شێوه‌ی وه‌رزی ئه‌نجام بدرێت.
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش كاره‌كانی دیبه‌یته‌كه ده‌ستیپێكرد و ده‌رگای گفتوگۆ له نێوان به‌رپرسان و هاوڵاتیان و رۆژنامه‌نوسان و چالاكانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی كرایه‌وه و تێدا چه‌ندین پرسیار و ره‌خنه و پێشنیار خرانه‌ڕوو دواتر له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌رێوه‌به‌ره‌گشتییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانه‌وه وه‌ڵامی ره‌خنه و پرسیاره‌كان درایه‌وه..
361 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|