سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان پرۆژه‌ی كه‌لاری نوێ به‌سه‌رده‌كاته‌وه
9 / 9 / 2015
به‌یانی ئه‌مڕۆ (9ی ئه‌یلول) سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌ردانی پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی كه‌لاری نوێی كرد و وه‌به‌رهێنی پرۆژه‌كه‌ی راسپارد په‌له بكات په‌له بكات له ته‌واوكردنی پرۆژه‌كه.
له‌و سه‌ردانه مه‌یدانییه‌دا كه هه‌ر یه‌كه له جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتی له گه‌رمیان و قایمقامی قه‌زای كه‌لار و سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌لار یاوه‌ری بوون، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان پرۆژه‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه و وه‌به‌رهێنی پرۆژه‌كه‌ی راسپارد په‌له بكات له كاره‌كانی پرۆژه‌كه به‌جۆرێك له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا ئه‌و كارانه‌ی ده‌كرێت جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان و لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداركان و به‌شداربووانی پرۆژه‌كه بێت.
هاوكات سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌و سه‌ردانه مه‌یدانییه، جه‌ختیشیكرده‌وه، ئیداره‌ی گه‌رمیان و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار چاودێری پرۆژه‌كه ده‌كات ئه‌وه‌ش له پێناو باشتر به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی پرۆژه‌كه و ته‌واوبونی كاره‌كان له‌و ماوه‌ی بۆی دیاریكراوه.
له‌به‌رامبه‌ردا، وه‌به‌رهێنی پرۆژه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌وان ئێستا به‌رده‌وامن له كاره‌كانیان و كاری جدی ده‌كه‌ن له‌پێناو ته‌واوبوونی پرۆژه‌كه له كاتی خۆیدا.
275 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|