گه‌رمیان: یه‌كه‌م زه‌نگی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا
15 / 9 / 2015
به‌یانی ئه‌مڕۆ (15ی ئه‌یلول) به ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و قایمقامی قه‌زای كه‌لار و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی كه‌لار، له قوتابخانه‌ی (هه‌ڵوێست)ی بنه‌ڕه‌تی له‌شاری كه‌لار، له مه‌راسیمێكدا یه‌كه‌م زه‌نگی ساڵ نوێی خوێندن (2015- 2016) لێدرا.
سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه به چه‌ند ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان و رێوره‌سمی هه‌ڵكردنی ئاڵای پیرۆزی كوردستان ده‌سه‌تیپێكرد و دواتر دارا ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان ووتارێكی پێشكه‌شكرد و تێدا وێڕای ئه‌وه‌ی پیرۆزبایی له‌سه‌رجه‌م خوێندكاران و قوتابیانی سنوری گه‌رمیان رایگه‌یاند: ئه‌و په‌ڕی هه‌وڵی خۆیان ده‌ده‌ن بۆ گه‌شه‌پێدانی زیاتری بواری خوێندن له سنوره‌كه‌دا.
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش هه‌ر له مه‌راسیمه‌كه‌دا، له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه یه‌كه‌م زه‌نگی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا.
277 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|