وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات
16 / 9 / 2015
به‌یانی ئه‌مڕۆ (16ی ئه‌یلول) وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم، سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد‌و له دیداریدا له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان تیشك خرایه سه‌ر كار‌و پرۆژه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه له‌سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان.
له‌و دیداره‌دا، محه‌مه‌د هاودیانی وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: ئه‌وان وه‌كو وه‌زاره‌تی كار گه‌رمیانیان له ئه‌وله‌وییه‌تی كاره‌كانیان داناوه و له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی گرنگیان له سنوره‌كه ئه‌نجامداوه.
ووتیشی: ئێمه ئماده‌ین له داهاتوودا كاری باشتر بۆ گه‌رمیان بكه‌ین و ئه‌و پرۆژانه‌ی كه پێویسته له‌م سنوره هه‌بن هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌نجامی بده‌ین و تا له رێگه‌یه‌وه خزمه‌تی باش به‌و چین و توێژانه بكه‌ین كه چاودێری خێزان ده‌یانگرێته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان سوپاسی وه‌زیری كاری كرد بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی و چه‌ند داواكارییه‌كی خسته‌ڕوو، كه خۆی ده‌بینیه‌وه له كردنه‌وه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری نابیستان و دایه‌نگای منداڵان له قه‌زای خانه‌قین.
هاوكات وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ئاماده‌یی ته‌واوی پیشاندا بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌نته‌ر و فه‌رمانگاندا له سنوری گه‌رمیاندا.
366 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|