لیژنه‌یه‌ك بۆ باككردنه‌وه‌ی رێگا سه‌ره‌كیه‌كانی ناحیه‌ی جه‌له‌ولا پێكهینرا
16 / 9 / 2015
به‌یانی ئه‌مرۆ (16ئه‌یلول) به سه‌رپه‌رشتی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، به‌مه‌ستی جێبه‌جێكردنی نه‌خشه رێگای پاكژكردنه‌وه‌ی ناحیه‌ی جه‌له‌ولا له دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: به هه‌ماهه‌نگی ئیداره‌ی گه‌رمیان و پارێزگای سلیمانی، ده‌ستپێشخه‌ری ده‌كه‌ین بۆ پاككردنه‌وه‌ی ناحیه‌ی جه‌له‌ولا و به تایبه‌ت رێگاسه‌ره‌كییه‌كانی هاتوچۆ.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی بۆ وێرانبوونی شاره‌دێكه و ئاواره‌بوونی خه‌ڵكه‌كه‌ی، ووتیشی"به‌ڵام جه‌له‌ولا ناوچه‌یه‌كی كوردستانییه و پێویسته به پێی توانا خزمه‌تی بكه‌ین و قۆناغ به قۆناغ ئاوه‌دانی بكرێته‌وه".
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان لیژنه‌یه‌كی به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانیه‌كانی گه‌رمیان و هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ری رێگاوبانی گه‌رمیان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی خانه‌قین پێكهێنا و راسپاردن هه‌ر ئه‌مرۆ سه‌ردانی ناحیه‌كه بكه‌ن و له‌گه‌ڵ به‌رپرسه سه‌ربازیه‌كان میكانیزم و چۆنێتی هه‌ڵمه‌تكه تاوتوێ بكه‌ن و دواتر رابۆچوونی خۆیان بخه‌نه به‌رده‌ست سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان.
449 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|