گه‌رمیان: رێوشوێنی پێویست بۆ رێگری له نه‌خۆشی كۆلێرا ده‌گیرێته‌به‌ر
20 / 9 / 2015
ئه‌مڕۆ (20ی ئه‌یلول) به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێشوه‌ختی پێویست بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆلێرا به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رپه‌رستیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و ئاماده‌بوونی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدرا.
له كۆبووه‌نه‌وه‌كه‌دا سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاند: له ئێستادا چه‌ند حاڵه‌تێكی كۆلێرا له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاستی عێراق تۆماركراوه بۆیه پێویسته به‌هه‌موو لایه‌كه‌وه هه‌موو هه‌وڵ و توانایه‌ك بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی هه‌ر حاڵه‌تێكی كۆلێرا كه بێته ئاراوه.
ووتیشی: ئیداره‌ی گه‌رمیان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكدا ته‌واوی توانای خۆی ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ هاوكاریكردنی ته‌ندروستی و ژینگه و ئاوی كه‌لار و ده‌وروبه‌ری گه‌رمیان و سه‌رجه‌م ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌مه‌به‌ستی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشیه كوشتنده‌یه.
دواتر له كۆبوونه‌وه‌كه به‌رپرسی فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان پلانی خۆیان بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆلێرا.
343 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|