ئاماری نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار له رۆژانی جه‌ژندا
30 / 9 / 2015
له رۆژانی جه‌ژندا له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار 42 برینداری رووداوه‌كانی هاتوچۆ و 10 حاڵه‌تی دووپشك پێوه‌دان تۆماركراوه.
به‌پێی ئامارێكی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان كه ویچنه‌یه‌كی دراوه‌ته سایتی (ئیداره‌ی گه‌رمیان) له رۆژانی جه‌ژندا، نه‌خۆشخانه‌ی فراكه‌ویتنی شه‌هید هه‌ژار له شاری كه‌لار، پێشوازییكردووه له دوو هه‌زار و 337 نه‌خۆش.
هاوكات ژماره‌یه‌ك رووداو و حاڵه‌تی جیاوازیش له‌لایان تۆماركراوه، له‌وانه: پێشوازییكردن له 42برینداری رووداوه‌كانی هاتوچۆ، هه‌روه‌ها 11حاڵه‌تی پێوه‌دانی مارو دووپشك.
هه‌ربه‌پێی ئاماره‌كه، دوو حاڵه‌تی برینداربوون به چه‌قۆ و دووی تریش به فیشه‌ك تۆماركراون، له‌گه‌ڵ 13حاڵه‌تی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌و پێنج حاڵه‌تی سوتاویی هه‌بووه.
218 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|