به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی په‌رله‌مان یه‌كه‌مین كۆنفرانسی تایبه‌ت به ئه‌نفال ئه‌نجامده‌درێت
1 / 10 / 2015
ئه‌مڕۆ (1ی تشرینی یه‌كه‌م) به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان و به‌رپرسی فه‌رمانگه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان و چالاكانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و رێكخراوه‌كانی بورای ئه‌نفال، كاره‌كانی یه‌كه‌مین كۆنفرانسی تایبه‌ت به ئه‌نفال و جینۆساید له هۆڵی هۆتێل له‌نده‌ن ئای له‌شاری كه‌لار به چاودێری سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان و به هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و لاوانی گه‌رمیان ده‌ستیپێكرد و بڕیاره له دوو رۆژی داهاتووشدا به‌رده‌وامی هه‌بێت.
له كۆنفرنسه‌كه‌دا ته‌ها سڵێمان ووتاری كۆنفرانسی پێشكه‌شكرد و ئاماژه‌ی به رۆڵ و گرنگی كۆنفرانسه‌كه كرد و ووتی"هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌م كۆنفرانسه ساڵانه ئه‌نجامبدرێت هه‌ر جاره و له یه‌كێك له ناوچه‌كانی گه‌رمیان".
ووتیشی: سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان و ئیداره‌ی گه‌رمیان و فه‌رمانگه‌كانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كه‌ین كه هاوكاری باش بوون بۆ سازدانی كۆنفرانسه‌كه.
دواتر، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ووتارێكی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند: دیاره ئه‌نفال كۆستێكی نه‌ته‌وه‌یی گه‌وره‌یه و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه سته‌مدیده‌كه‌مانه، بۆیه هه‌ر كارێكی زانستی و ئه‌كادیمی له‌سه‌ر ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه پێویستیه‌كی به‌رده‌وامی بردنه‌پێشی دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مانه. ووتیشی: ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان هیوادارین بڕیار و ڕاسپارده‌كانی ئه‌م كۆنفرانسه ئه‌كادیمیه و پانێڵه‌كانی خزمه‌ت به ڕه‌هه‌نده‌جیاجیاكانی كه‌یسی ئه‌نفال بكات و ، هه‌نگاوی جدی بێت به ڕێگای خوێندنه‌وه‌ی تێكڕای ڕه‌هه‌ند و كاریگه‌ریه‌كانی تاوانی ئه‌نفالدا .
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان راشیگه‌یاند: ئیداره‌ی گه‌رمیان له ساڵانی ڕابردودا له‌سه‌رێكه‌وه كاری جدی له‌سه‌ر ڕه‌هه‌نده‌جیاجیاكانی ئه‌نفال كردووه و پشتگیری له چه‌ندین كۆنفرانسی زانستی و كۆڕ و سیمینار و چاپكردنی كتێب وتوێژینه‌وه و چالاكی هونه‌ری و ڕۆشنبیری تایبه‌ت به تاوانی ئه‌نفال كردووه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بۆ خزمه‌تكردنێكی شایسته‌ی كه‌س وكاری سه‌ربه‌رزی ئه‌نفالكراوه‌كان خستۆته گه‌ڕ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش زۆر پرۆژه‌ی گرنگ وبه‌رچاو پێشكه‌ش به‌و ئازیزانه كراوه.
دواتر یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ووتارێكی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند: دیارترین پرۆسه‌ی جینۆساید شاڵاوی دڕندانه‌ی ئه‌نفال بوو كه له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه ده‌رهه‌ق به گه‌لی كورد ئه‌نجامدرا ئه‌وه‌ش هه‌وڵێكی مه‌نهه‌جی بوو كه ئامانج لێی سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی كورد بوون بوو. ووتیشی: پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژیانێكی شایسته بۆ واریسی سه‌ربه‌رزی ئه‌نفالكراوان دابین بكات و ئه‌ركی په‌رله‌مانی په‌رله‌مانی كوردستانیش ئه‌وه‌یه به ده‌ركردنی یاسای تایبه‌ت خزمه‌ت به واریسی ئه‌نفال بكات.
دواتر مه‌حمود حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێم له وتارێكیدا تیشكی خسته‌سه‌ر تاوانی حكومه‌تی به‌عس و شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال و پرۆسه جیاجیاكانی جینۆساید كه له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا به‌رمابه‌ر به گه‌لی كورد ئه‌نجامدراوه. دوابه‌دوای ئه‌وه ئاكۆ یوسف به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و لاوانی گه‌رمیان ووتاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی پێشكه‌شكرد و تێدا تیشكی خسته‌سه‌ر شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال.
دواتر هه‌ر له رۆژی یه‌كه‌می كۆنفرانسه‌كه‌دا، چه‌ند سیمینار و پانێڵێكی تایبه‌ت به ئه‌نفال ئه‌نجامدراو بڕیاره له دوو رۆژی داهاتووشدا كاره‌كانی كۆنفرانسه‌كه به‌رده‌وامی هه‌بێت.
276 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|