ئیداره‌ی گه‌رمیان دوو رۆژ ماته‌می گشتی راده‌گه‌یه‌نێت
4 / 10 / 2015
به‌بۆنه‌ی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی چوار گه‌نجه‌كه‌ی گه‌رمیان كه له بارهه‌ڵگره‌كه‌ی وڵاتی نه‌مسا گیانیان له ده‌ستدا، ئیداره‌ی گه‌رمیان له به‌یاننامه‌یه‌كدا دوو رۆژ ماته‌می گشتی راده‌گه‌یه‌نێت.
له به‌یاننامه‌كه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌وه‌ش هاتووه "هه‌ر به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان ئومێده‌وارین كۆستی كۆچی ئه‌م گه‌نجه جوانه‌مه‌رگانه‌ی گه‌رمیان، ببێته هۆی كۆتایهێنان به‌و بارودۆخه قه‌یراناویه‌ی كوردستان و لایه‌نه سیاسیه‌كان په‌ندی لێ وه‌ربگرن و بگه‌نه سازانێكی نیشتیمانی كه له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستاندا بێت، تا چیتر گه‌نجانمان سه‌ری خۆیان هه‌ڵنه‌گرن".
ده‌قی به‌یاننامه‌كه:
به‌ناوی خوای گه‌وره ومیهره‌بان ڕاگه‌یاندنی ماته‌می گشتی له گه‌رمیان به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی ته‌رمی چوار گه‌نجه‌كه‌وه
ئێمه له‌ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌كاتێكدا به‌وپه‌ڕی حه‌سره‌ت و ماته‌مه‌وه و ده‌ست له‌سه‌ر سینگ له‌به‌رده‌م ته‌رمی چوار گه‌نجه ئازیزه‌كه‌ی گه‌رمیاندا ده‌وه‌ستین كه له‌ڕوداوه ویژدانی دنیا هه‌ژێنه‌كه‌ی نه‌مسادا بوونه قوربانی، له‌گه‌ڵ پرسه و سه‌ره‌خۆشیدا بۆ خانه‌واده و كه‌سوكار و دۆست و هاوڕێیانی ئه‌م ئازیزه جوانه‌مه‌رگانه دوو ڕۆژ ماته‌می گشتی له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان ڕاده‌گه‌یه‌نین، هاوكات جه‌ختیش ده‌كه‌ینه‌وه كه ماته‌می كۆچی ناوه‌ختی ئه‌م ئازیزانه پرسه و ماته‌می هه‌موومان و هه‌موو گه‌رمیانیه‌كانه، هه‌ر به‌م بۆنه خه‌مناكه‌شه‌وه ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان ئومێده‌وارین كۆستی كۆچی ئه‌م گه‌نجه جوانه‌مه‌رگانه‌ی گه‌رمیان، ببێته هۆی كۆتایهێنان به‌و بارودۆخه قه‌یراناویه‌ی كوردستان و لایه‌نه سیاسیه‌كان په‌ندی لێ وه‌ربگرن و بگه‌نه سازانێكی نیشتیمانی كه له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستاندا بێت، تا چیتر گه‌نجانمان سه‌ری خۆیان هه‌ڵنه‌گرن و به‌م جۆره كاره‌ساتباره له غه‌ریبیدا سه‌ر نه‌نێنه‌وه، جارێكی تریش پرسه و سه‌ره‌خۆشیمان بۆ كه‌س و كار و دۆست و هاوڕێیانی گه‌نجه جوانه‌مه‌رگه‌كانمان و جێگای ئازیزان به‌هه‌شت بێ و خوای په‌روه‌ردگار سه‌بووری كه‌س و كاریان بدات .
سه‌لاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان 10/4/ 2015
193 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|