په‌یامی پشتیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ مانگرتن و خۆپیشاندانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران
6 / 10 / 2015
له په‌یامێكدا ئیداره‌ی گه‌رمیان پشتیوانی خۆی بۆ مانگرتن و خۆپیشاندانه‌كانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران دووپاتده‌كاته‌وه و داواش له لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌كات هه‌نگاوی ده‌سبه‌جێ بنێن بۆ سازانی نیشتمانی و چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی هه‌رێم.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
په‌یامی پشتیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ مانگرتن و خۆپیشاندانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران
ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌وپه‌ڕی به‌رپرسیارێتییه‌وه له‌نزیكه‌وه ئاگاداری ڕه‌وشی خراپی ژیانی خه‌ڵك و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و سنووری ئیداره‌كه‌مانین، كه قه‌یرانه جیاجیاكان خه‌ڵكیان ته‌واو هه‌راسان و بێزار و نا‌ئومێد كردووه، بۆیه وه‌ك ئیداره‌كه‌مان و ته‌واوی یه‌كه‌ئیداریه‌كانی سنووره‌كه‌ش به‌ته‌واوی پشتگیری له‌و شه‌پۆلی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیانه ده‌كه‌ین كه چین و توێژه جیاجیاكانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، ئێمه ئومێده‌وارین لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌په‌له له‌م په‌یامی خه‌ڵكی ناڕازی و مانگرتووی كوردستان تێبگه‌ن و له‌م بارودۆخه هه‌ستیار و مه‌ترسیداره‌دا هه‌نگاوی ده‌سبه‌جێ بۆ سازانێكی نیشتیمانی بنێن كه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موولایه‌كدا بێت و ببێته سه‌ره‌تای چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه و له‌مه زیاتر خه‌ڵك نا‌ئومێد و نیگه‌ران نه‌كه‌ن، هاوكات سڵاوی خه‌بات و به‌رگری بۆ پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان له‌به‌ره‌كانی جه‌نگ له دژی تیرۆریستان ده‌نێرین، كه‌سه‌ره‌ڕای بێ موچه‌یی و ئه‌م بارودۆخه خراپه، مه‌ردانه و به‌وپه‌ڕی وره و لێبڕانه‌وه له سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری له خاك و خه‌ڵكی كوردستاندان .
سه‌لاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان 6/10/2015
266 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|