به‌یاننامه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان و لایه‌نه‌سیاسیه‌كان بۆ بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان/گه‌رمیان
10 / 10 / 2015
ئه‌مڕۆ (10ی تشرینی یه‌كه‌م) به‌مه‌به‌ستی رێگری له حاڵه‌تی نه‌خوازراو و كه له خۆپیشاندانه‌كانی سنوری گه‌رمیان بێته ئاراوه، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری لایه‌نه‌سیاسیه‌كان كۆبوویه‌وه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شی ئیداره‌ی گه‌رمیان و لایه‌نه‌سیاسیه‌كان ئاماده‌كرا.
له‌و به‌یاننامه هاوبه‌شه‌دا هاتووه "داوكاری هاوڵاتیان و چین و توێژه جیاوازه‌كان ره‌وان و هه‌موو لایه‌كمان پشتیوانی ئه‌و داواكاریانه ده‌كه‌ین، به‌ڵام ده‌بێت داواكارییه‌كان له چوارچێوه‌ی چالاكی مه‌ده‌نی و دور له توندوتیژی و گرژی بێت، به‌جۆرێك سه‌ر نه‌كێشێت بۆ حاڵه‌تی نه‌خوازراو".
له‌به‌شێكی تری به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه "ئه‌و په‌ڕی نیگه‌رانی خۆمان ده‌رده‌بڕین له‌و بارودۆخه‌ی كه دوێنی (9/10/2015) له قه‌ڵادزێ هاته ئاراوه، داواش له هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست و چالاكانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی سنوره‌كه ده‌كه‌ین، هه‌ستیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه بكه‌ن و له چوارچێوه‌ی چالاكی مه‌ده‌نیانه و دور له توندوتیژی خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ن".
ده‌قیی به‌یاننامه‌كه:
به‌یاننامه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان و لایه‌نه‌سیاسیه‌كان بۆ بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان/گه‌رمیان
ئه‌و زنجیره ناڕه‌زیی و خۆپیشاندان و مانگرتنه‌ی كه به‌هۆی بارودۆخی سیاسی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و كه‌ڵه‌كه‌بوونی قه‌یرانه‌كان هاتونه‌ته ئاراوه، سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیانیش لێی بێبه‌ش نیه، بۆیه له پێناو روونه‌دانی حاڵه‌تی نه‌خوازراو له گه‌رمیان، ئه‌مڕۆ (10/10/2015) له دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رێز سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌شداری نوێنه‌ری لایه‌نه‌سیاسیه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختمان له‌وه‌كرده‌وه كه داوكاری هاوڵاتیان و چین و توێژه جیاوازه‌كان ره‌وان و هه‌موو لایه‌كمان پشتیوانی ئه‌و داواكاریانه ده‌كه‌ین، به‌ڵام ده‌بێت داواكارییه‌كان له چوارچێوه‌ی چالاكی مه‌ده‌نی و دور له توندوتیژی و گرژی بێت، به‌جۆرێك سه‌ر نه‌كێشێت بۆ حاڵه‌تی نه‌خوازراو.
هه‌ر لێره‌شه‌وه ئه‌و په‌ڕی نیگه‌رانی خۆمان ده‌رده‌بڕین له‌و بارودۆخه‌ی كه دوێنی (9/10 2015) له قه‌ڵادزێ هاته ئاراوه، داواش له هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست و چالاكانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی سنوره‌كه ده‌كه‌ین، هه‌ستیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه بكه‌ن و له چوارچێوه‌ی چالاكی مه‌ده‌نیانه و دور له توندوتیژی خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ن، ئیداره‌ی گه‌رمیان و لایه‌نه‌سیاسیه‌كان پشتیوانی هه‌موو چالاكییه‌كی مه‌ده‌نی ده‌كه‌ن بۆ به‌دیهێنانی مافه‌كانی هاوڵاتیان.
داواش له سه‌ركردایه‌تی لایه‌نه‌سیاسیه‌كان ده‌كه‌ین له‌پێناو ته‌شه‌نه نه‌سه‌ندنی گرژییه‌كان و له‌به‌رچاوگرتنی هه‌ستیاری بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان، هه‌رچی زووه بگه‌نه سازانێكی نیشتمانی و كۆتایی به قه‌یرانه‌كان بهێنن.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه:
1. نوێنه‌ری په‌رله‌مانی كوردستان 2. سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان 3. لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی (11)ی رێكخستنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان 4. باژێڕوانی مه‌كۆی كه‌لاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان 5. نوێنه‌ری لقی (22)ی پارتی دیموكراتی كوردستان 6. به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كگرتووی ئیسلامی له گه‌رمیان 7. نوێنه‌ری مه‌ڵبه‌ندی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له گه‌رمیان 8. به‌رپه‌رسی مه‌ڵبه‌ندی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له گه‌رمیان 9. به‌رپرسی كۆمیته‌ی مه‌حه‌لی حزبی شیوعی كوردستان له گه‌رمیان 10. به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی حزبی زه‌حمه‌تكێشان
364 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|