لێدوانی لیژنه‌ی ئه‌منی كه‌لار له‌سه‌ر رووداوه‌كانی دوێنی
11 / 10 / 2015
به‌یانی ئه‌مڕۆ (11ی تشرینی یه‌كه‌م) قایمقامی قه‌زای كه‌لار كه هاوكات سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی قه‌زای كه‌لاره، ، باسی له رووداو و پێشهاته‌كانی دوێنی شاری كه‌لار كرد.
شه‌هاب ئه‌حمه‌د قایمقامی قه‌زای كه‌لار و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی قه‌زاكه، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه به‌ڕێوه‌چوو رایگه‌یاند: دوێنی كاتژمێر (9:00)ی به‌یانی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاگادار كرانه‌وه خۆپیشانده‌ران چوون بۆ به‌رده‌م لقی 22ی پارتی، خۆی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایش و پۆلیسی كه‌لار وه‌كو لیژنه‌ی ئه‌منی سه‌ردانی خۆپیشانده‌رانیان كردووه و پێیان راگه‌یاندوون، كه ئه‌وان پشتگیری داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن به‌ڵام ده‌بێت خۆپیشاندان به هێمنی ئه‌نجام بدرێت و نه‌چنه‌سه‌ر باره‌گای لایه‌نه سیاسیه‌كان.
ووتیشی: دواتر لیژنه‌كه‌یان سه‌ردانی لقی 22ی پارتیان كردووه و داوایان له به‌رپرسی لق كردووه رۆڵ ببینێت له هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه و داوا له ئه‌ندامه‌كانی حزبه‌كه‌ی بكات دان به‌خۆیاندا بگرن تا كێشه دروست نه‌بێت، خۆشبه‌ختانه تا كاتژمێر (3:00)ی ئێواره هیچ كێشه‌یه‌ك درووست نه‌بوو.
شه‌هاب ئه‌حمه‌د قایمقامی قه‌زای كه‌لار راشیگه‌یاند: دواتر ئاراسته‌ی خۆپیشاندان گۆڕا، به‌جۆرێك به‌شێكیان لای لقی پارتی مانه‌وه و به‌شێكیان رۆیشتن بۆ به‌رده‌م باره‌گای ناوچه‌ی كه‌لاری پارتی، له‌وێش ئێمه ئاماده‌بووین و چوینه ناوچه و قسه‌مان له‌گه‌ڵ ستافی ناوچه كرد بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه، قسه‌شمان له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران كرد و داوامان لێ‌كردن، هێمنی بپارێزن.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی قه‌زای كه‌لار ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دواتر له‌به‌رده‌م باره‌گای ناوچه‌ی كه‌لاری پارتی كار و كاردانه‌وه هه‌بووه و ته‌قه درستبووه و به‌داخه‌وه دوو هاوڵاتی شه‌هید بوون و ئه‌و ژماره برینداره‌شی لێكه‌وته‌وه.
ووتیشی: هه‌ر له سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كه‌وه ئێمه هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان چڕكرده‌وه له پێناو ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان خوێن رشتنی به‌دوادا نه‌یات بۆ له‌و رووه‌شه‌وه هێزه ئه‌منیه‌كان رۆڵی به‌رچاویان هه‌بوو له هێور كردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه ئه‌گه‌ر هێزه ئه‌منیه‌كانیش نه‌بونایه ئه‌وا زه‌ره‌ر و زیانی زۆرتر ئه‌كه‌وته‌وه.
شه‌هاب ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌شی ووت "هه‌ر له‌كاتی نێوه‌نگیریدا به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایش سه‌ری شكاوه و برینداربووه و خۆم سه‌رم شكاوه و به‌رد به‌ر قاچم كه‌وتووه و ژماره‌یه‌ك پۆلیسی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان برینداربوون، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه ئێمه كه‌مته‌رخه‌م نه‌بوین و هه‌موو تواناكانمان خستۆته‌گه‌ڕ له پێناو ئه‌وه‌ی خوێن نه‌ڕێژێت به‌ڵام به‌داخه‌وه شه‌هید و بریندار هه‌بوو".
سه‌باره‌ت به پرسیاری رۆژنامه‌نوسان كه باس له‌وه‌كرا پارتی هێزه ئه‌منیه‌كانی به كه‌مته‌رخه‌م زانیوه بۆ رێگری له رووداوه‌كان، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی قه‌زای كه‌لار ووتی "به پێچه‌وانه‌وه ده‌بوایه براده‌رانی پارتی سوپاسی هێزه ئه‌منیه‌كان و لیژنه‌ی ئه‌منی قایمقامیه‌تی كه‌لاریان بكردایه بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌موو هه‌وڵێكمان خسته‌گه‌ڕ تا خوێن نه‌ڕێژێت".
226 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|