كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌نجامدرا
12 / 10 / 2015
ئه‌مڕۆ (12ی تشرینی يه‌كه‌م) به ئاماده‌بوونی به‌رپرسی میحوه‌ری گه‌رمه‌سێری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئێستای سنوره‌كه ئه‌نجامدرا.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و سه‌رۆكی لیژنه‌كه رایگه‌یاند: جێگه‌ی نیگه‌رانییه ئه‌م بارودۆخه له ئێستادا له هه‌رێمی كوردستان به گشتی و سنوری گه‌رمیان به تایبه‌تی هاتۆته ئاراوه و به داخه‌وه دوو هاوڵاتیش له خۆپیشاندانه‌كانی كه‌لار شه‌هیدبوون.
ووتیشی: له خۆپیشاندانه‌كه‌ی كه‌لاردا، هێزه‌كانی ئاسایش و هێزه‌كانی ناوخۆ رۆڵێكی به‌رچاویان بینی له هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه و پاراستنی خۆپیشانده‌ران و باره‌گای حزبه‌كان، ئه‌وه‌ش جێگه‌ی سوپاس و پێزانینه كه ئه‌و هێزانه ماندونه‌ناسانه به ئه‌ركه‌كانی خۆیان هه‌ستان.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، دوای كۆتاییهاتنی خۆپیشاندانه‌كانی گه‌رمیان و هێوربوونه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه هێزه ئه‌منییه‌كان و هێزی پێشمه‌رگه له‌به‌رده‌م سه‌رجه‌م باره‌گای حزبه‌كان له سنوره‌كه جێگیركراون و باره‌گا حزبیه‌كانیان به‌باشی پاراستووه.
دواتر، مه‌حمود سه‌نگاوی به‌رپرسی میحوه‌ری گه‌رمه‌سێری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: ئه‌و بارودۆخه‌ی له هه‌رێمی كوردستان دروست بووه جێگه‌ی دڵخۆشی نیه و پێویسته هه‌موو لایه‌ك به‌رپرسانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن تا كێشه‌كان ئاڵۆزتر نه‌بن.
ووتیشی: داواكارییه‌كانی هاوڵاتیان و خۆپیشانده‌ران داوكاری ره‌وان و پێویسته هێزه ئه‌منییه‌كان مامه‌ڵه‌یه‌كی ته‌ندروست له‌گه‌ڵیاندا بكات و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك خۆیان دوربگرن له كاردانه‌وه ئه‌وه‌ش له پێناو ئه‌وه‌ی جارێكی تر خوێن رشتن دووباره نه‌بێته‌وه.
مه‌حمود سه‌نگاوی راشیگه‌یاند: هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌هه‌مو توانایه‌كه‌وه بۆ پاراستنی باره‌گا حزبییه‌كان و گیانی هاوڵاتیان له خزمه‌تی ئیداره‌ی گه‌رمیاندایه تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌م بارودخه نه‌خوازراوه كۆتایی پێدێت.
له كۆتاییی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی حاڵه‌ته نه‌خوازراوه‌كان بڕیاردرا به دروستكردنی ژووری عه‌مه‌لیات له‌سه‌ر ئاستی ئیداره‌ی گه‌رمیان و قه‌زا و ناحیه‌كان كه هه‌ریه‌كه له به‌رپرسی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و نوێنه‌ری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌و ژوره ئه‌ندام ده‌بن و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیانیش وه‌كو سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی سه‌رپه‌رشتی ژووری عه‌مه‌لیات ده‌كات.
335 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|