سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسیه‌كان كۆبوویه‌وه
18 / 10 / 2015
ئه‌مڕۆ (18ی تشرینی یه‌كه‌م) به‌مه‌به‌ستی هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخی دوای خۆپیشاندانه‌كانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان و تاوتوێكردنی مانگرتن و خۆپیشاندانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسی لایه‌نه سیاسیه‌كان له سنوره‌كه كۆبوویه‌وه.
له‌سه‌ره‌تای كۆبووونه‌وه‌كه‌دا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: جێگه‌ی خۆیه‌تی سوپاسی حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان بكه‌ین، كه هه‌میشه پاڵپشتی ئیداره‌ی گه‌رمیان بوون له هه‌موو بارودخه‌كاندا و له‌م بارودۆخه‌ی ئێستاش هاتۆته ئاراوه، هه‌ر له یه‌كه‌م رۆژه‌وه حزبه‌كان هه‌ڵویستی روونیان هه‌بووه كه دژی توندوتیژی بوون به‌ڵام به‌داخه‌وه سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وڵه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان و لایه‌نه‌سیاسیه‌كان له خۆپیشاندانه‌كان خوێن رژا.
ووتیشی: ئیداره‌ی گه‌رمیان پێشتریش ئه‌وه‌ی دووپاتكردۆته‌وه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه هاوڵاتیان و چین و توێژه جیاوازه‌كان به خۆپیشاندان و مانگرتن داوای مافی خۆیان بكه‌ن به‌ڵام دور له توندوتیژی و پشێوی نانه‌وه، هێزه ئه‌منیه‌كانیش پاسه‌وانی خۆپیشاندانه‌كانیان كردووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئازاریش دروان به‌ڵام هێزه‌كان ئازاری هیچ خۆپیشانده‌رێكیان نه‌داوه.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ووتیشی داوا له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌سیاسییه‌كان ده‌كه‌ین رۆڵی به‌رچاو ببینن له هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخی ئێستای گه‌رمیان و له رێگه‌ی رێنماییه‌كانیانه‌وه داوا له ئه‌ندام لایه‌نگرانیان بكه‌ن هه‌ستیاری بارودۆخه‌كه له‌بارچاوبگرن، چونكه ئه‌ندام و لایه‌نگری هه‌موو حزبه‌كان له ناو خۆپیشاندان و مانگرتنه‌كاندان.
ده‌رباره‌ی خۆپیشاندان و مانگرتنی مامۆستایانی سنوره‌كه، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران حه‌قی خۆیانه داوای مافی خۆیان بكه‌ن وتائێستاش هیچ لێپێچینه‌وه‌یه‌كی ئیداری‌یان له‌گه‌ڵدا نه‌كراوه.
سه‌ڵاح كوێخا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان ده‌توانن له پێناو بێبه‌شنه‌بوونی قوتابیان و خوێندكاران له خوێندن و نه‌وه‌ستانی ئیشوكاری رۆژانه‌ی هاوڵاتیان له فه‌رمانگه‌كان ده‌وامی خۆیان بكه‌ن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خۆپیشاندانی هێمنانه له شوێنێكی دیاریكراودا ئه‌نجامبده‌ن و ئیداره‌ی گه‌رمیانیش پاسه‌ونی ئه‌و خۆپیشاندانه هێمنانه ده‌كات تا خه‌ڵكی تری تێكه‌ڵ نه‌بێت ئامانجی نانه‌وه‌ی توند و تیژی بێت.
هاوكات بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ش سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان داوای له به‌رپرسی حزبه‌كان كرد ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی خۆیان ئاگاداربكه‌نه‌وه كه مامۆستان یان فه‌رمانبه‌رن و له ریزی خۆپیشاندانه‌كاندان هاوكاری ئیداره بن و رۆڵیان هه‌بێت له هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌رپرسی حزبه‌كان جه‌ختیان له هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه كرده‌وه و ئه‌وه‌یان خسته‌ڕوو، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌بن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی بۆ گه‌رمیان و كۆتاییهێنان به‌م بارودۆخه‌ی كه له دوای خۆپیشاندانه‌كانی (10 تشرینی یه‌كه‌م) هاتۆته ئاراوه.
344 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|