مامۆستایانی گه‌رمیان مانگرتنیان هه‌ڵپه‌سارد
25 / 10 / 2015
ئه‌مڕۆ (25 تشرینی یه‌كه‌م) مامۆستایانی گه‌رمیان مانگرتنیان هه‌ڵپه‌سارده‌وه و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیشیاندا له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ژماره‌یه‌ك داواكاریان خسته‌ڕوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان هه‌ر له یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستپێكردنی مانگرتنی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران پشتیوانی ته‌واوی داواكاریه‌كانمان كردووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، پشتوانی مانگرتن و خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌ی هێمنانه‌مان كردووه.
راشیگه‌یاند: جێگه‌ی خۆیه‌تی سوپاسی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران بكه‌ین كه به له‌به‌رچاوگرتنی بارۆدخی هه‌ستیاری گه‌رمیان به تایبه‌ت دوای خۆپیشاندانه‌كان، به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه داواكارییه‌كانیان گه‌یاندووه.
ووتیشی: له ماوه‌ی رابردوودا مامۆستایان له رێگه‌ی خۆپیشاندان و مانگرتن په‌یامی ناره‌زایی خۆیان گه‌یاندووه و ئێستاش كه مانگرتن راده‌گرن و ده‌چنه‌وه هۆڵه‌كانی خوێندن دیاره له روانگه‌ی هه‌ستی به‌رپرسیارێتی و بیركردنه‌وه له ئاینده‌ی خوێندكاران و قوتابیان ئه‌م بڕیاره گرنگه‌یان داوه.
له‌به‌رامبه‌ردا، نوێنه‌ری مامۆستایان یاداشتێكیان دایه ئیداره‌ی گه‌رمیان جه‌ختیان له‌وه‌كردوه، له سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌وه (26ی تشرینی یه‌كه‌م) مانگرتن و ناره‌زایه‌تیه‌كانیان هه‌ڵده‌پسێرن و به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر تاكۆتایی وه‌رزی یه‌كه‌م داواكاری نێو یاداشتنامه‌كه‌یان جێبه‌جێنه‌كران، ئه‌وكات ده‌چنه‌وه سه‌ر شه‌قام و له رێگه‌ی بایكۆتكردنی یه‌كجاره‌كی خوێندنگه‌كانه‌وه مافه‌كانیان وه‌رده‌گرنه‌وه هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان دووپاتكرده‌وه له داهاتوودا چاودێری جێبه‌جێكردنی داواكاريیه‌كانيان ده‌كه‌ن.
له‌به‌رامبه‌ردا، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو پشتیوانی داواكارییه‌كان ده‌كه‌ن و هه‌موو هه‌وڵه‌كان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ جێبه‌جێكردنیان و گه‌یاندنی به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار.
331 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|