بۆ رێگری له‌لافاو له ده‌وروبه‌ری كه‌لار و كفری به‌ربه‌ست دروست ده‌كرێت
15 / 11 / 2015
ئه‌مڕۆ (15 تشرینی دووه‌م) سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به یاوه‌ری قایمقامی قه‌زای كه‌لار و كفری و سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌لار و به‌ڕێوه‌به‌ری رێگاوبانی گه‌رمیان، پرۆژه‌ی دروستكردنی به‌ربه‌ستی بۆ رێگری له لافاو له سنوری قه‌زای كه‌لار و كفری به‌سه‌ركرده‌وه.
له‌سه‌ره‌تای به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌یدا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له نزیكه‌وه پرۆژه‌ی دروستكردنی به‌ربه‌ستی باكوری رۆژاوای شاری كه‌لاری به‌سه‌ركرده‌وه كه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ده‌ست به‌كاره‌كانی كراوه راشیگه‌یاند: دروستكردنی ئه‌م به‌ربه‌ستانه رۆڵێكی باشی ده‌بێت له گلدانه‌وه‌ی باراناو و رێگركردن له لافاو بۆ ناو شاری كه‌لار.
دواتر سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌یاوه‌ری قایمقامی قه‌زای كفری به‌نداوی كفری و پرۆژه‌ی دروستكردنی به‌ربه‌ستی نێوان قه‌زای كفری _ دوزخورماتووی به‌سه‌ركرده‌وه و تیمه‌كانی راسپارد په‌له بكه‌ن له ته‌اوكردنی پرۆژه‌كه.
هاوكات سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا، سوپاسی خاوه‌ن كاره‌كانی سنوری گه‌رمیانی كرد كه ئامێره‌كانیان خستۆته كاره‌وه له پرۆژه‌كانی دروستكردنی به‌ربه‌سته‌كاندا و رۆڵی باشیان بینیوه له به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كاندا.
446 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|