قایمقامی نوێی كفری ده‌ستبه‌كاربوو
22 / 11 / 2015
به‌یانی ئه‌مڕۆ (22ی تشرینی دووه‌م) به ئاماده‌بوونی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و جێگره‌كه‌ی و به‌رپرسی فه‌رمانگه‌كانی كفری، له مه‌راسیمێكدا قایمقامی نوێی قه‌زای كفری ده‌ستبه‌كاربوو.
له‌سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌دا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو (شێركۆ حسێن) وه‌كو قایمقامی كفری كاری كردووه و پاش خزمه‌تێكی زۆر له ئێستادا له‌سه‌ر داوای خۆی ده‌ستی له‌كاركێشاوه‌ته‌وه.
ووتیشی: قایمقامی پێشووی كفری له‌ماوه‌ی كاركردنیدا توانوێتی به هاوكاری هه‌مووان خزمه‌ت به قه‌زاكه بگه‌یه‌نێت و ئێمه‌ش له ئیداره‌ی گه‌رمیان سوپاسی ده‌كه‌ین و ماندووبوونی به‌رز ده‌نرخێنین.
راشیگه‌یاند: له‌دوای قبوڵكردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی قایمقامی پێشوو، به وەکالەت (جه‌لال نوری) كه پێشتر چه‌ند ساڵێك وه‌كو قایمقامی كه‌لار خزمه‌تی كردووه، ده‌بێته قایقمامی كفری تا ئه‌و كاته‌ی كه‌سێكی تر بۆ ده‌بێته قایمقامى قەزاکە.
دواتر، هه‌ر له مارسیمه‌كه‌دا، شێركۆ حسێن قایمقامی پێشووی قه‌زای كفری رایگه‌یاند: له ماوه‌ی رابردوودا هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خستۆته‌گه‌ڕ له‌پێناو خزمه‌تكردنی قه‌زای كفری هه‌روه‌ها ئیداره‌ی گه‌رمیان و سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی سنوره‌كه و هاوڵاتیانی خۆشه‌ویستی قه‌زاكه‌ش هاوكارێكی باش بوون له گه‌شه‌پێدانی شاری كفری.
له كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌شدا، جه‌لال نوری قایمقامی نوێی قه‌زای كفری ووتی: هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ درێژه‌دان به خزمه‌تگوزارییه‌كانی پێشووتر و گه‌شه‌پێدانی زیاتری قه‌زاكه ئه‌وه‌ش به هاوكاری و پشتویانی و هه‌وڵ و تێكۆشانی هه‌موولایه‌ك.
643 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|