سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌ردانی ناحیه‌ی پێباز ده‌كات
23 / 11 / 2015
ئه‌مڕۆ (23ی تشرینی دووه‌م) سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به یاوه‌ری قایمقامی قه‌زای كه‌لار سه‌ردانی ناحیه‌ی پێبازی كرد.
له‌سه‌ره‌تای سه‌ردانه‌كه‌دا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی پێبازی به‌سه‌ركرده‌وه و له كۆبوونه‌وه‌یدا، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه و به‌رپرسی فه‌رمانگه‌كانی ناحیه‌كه تیشكخرایه‌سه‌ر كار و پرۆژه‌كانی سنوری ناحیه‌ی پێباز.
هه‌ر له كۆبووه‌وه‌كه‌دا، سه‌ڵاح كوێخا راشیگه‌یاند: ناحیه‌ی پێباز پێویستی به خزمه‌تگوازری گه‌شه‌پێدانی زیاتر هه‌یه به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی دارایی ئێستا سه‌رجه‌م پرۆژه‌كان راگیراون و هه‌وڵ ده‌ده‌ین له داهاتوودا پێداویستیه‌كانی ناحیه‌كه دابین بكه‌ین.
ووتیشی: جێگه‌ی ده‌ستخۆشیه له‌گه‌لچ بوونی قه‌یرانی دارایی و نه‌بوونی مووچه فه‌رمانگه‌كانی ناحیه‌كه ئیشوكاری هاولاتیانیان رانه‌گرتووه ده‌وامی خۆیان كردووه.
له‌به‌رامبه‌ردا عه‌دنان عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی پێباز سوپاسی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی وئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، له ئێستادا ناحیه‌ی باوه‌نور پێویستی به خزمه‌تكردنی زیاتره و فه‌رمانگه حكومییه‌كانیش پێداویستی خۆیان هه‌یه.
دواتر هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به‌رپرسی فه‌رمانگه حكومییه‌كانی ناحیه چه‌ندین پێداویستی و كه‌موكرتیان خسته‌ڕوو، داوایان كرد كار بۆ جێبه‌جێكردنیان بكرێت.
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش هه‌ر له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا، بۆ ناحیه‌ی پێباز، سه‌لاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به یاوه‌ری قایمقامی قه‌زای كه‌لار و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی، پێباز پردی به‌نداوای باوه‌نوری له ناحیه‌كه به‌سه‌ركرده‌وه.
584 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|