ساڵیادی شه‌هیدانی میحوه‌ری گه‌رمه‌سێر ده‌كرێته‌وه
30 / 12 / 2015
رۆژی (29ی كانوونی یه‌كه‌م)به ئاماده‌بوونی به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حزبی و حكومی و فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه و كه‌سوكاری شه‌هیدان، مه‌راسیمی ساڵیادی شه‌هیدانی گه‌رمه‌سێری شه‌ڕی داعش له ناوچه‌ی كۆباشی له‌سنوری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا به‌ڕێوه‌چوو.
له‌سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌دا په‌رده له‌سه‌ر وێنه‌ی 164 ی شه‌هیدی میحوه‌ری گه‌رمه‌سێر و هه‌ردوو شه‌هیدی فه‌رمانده لیوا حسێن مه‌نسور و شه‌هید هه‌ژاری ئاسایش و شه‌هیدێكی تری كۆبانێ كه خه‌ڵكی خانه‌قین بوو، لادرا.
دواتر له‌لایه‌ن برای شه‌هید حسێن مه‌نسور مۆمی یه‌ك ساڵه داگیرسا و له‌به‌شێكی تری مه‌راسیمه‌كه‌دا ناوی هه‌ر 167 شه‌هیده‌كه خوێنرایه‌وه‌و پاشان تاجه گوڵینه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و كه‌سایه‌تی و لایه‌نه‌كانی دانرا.
دواتر مه‌حمود سه‌نگاوی به‌رپرسی میحوه‌ری گه‌رمه‌سێری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه وتارێكی پێشكه‌ش كرد‌و رایگه‌یاند:ئه‌مڕۆ ساڵێك و یه‌ك مانگ و 6 رۆژ به‌سه‌ر رزگاركردنی گوڵاڵه و ناوچه‌كانی ده‌وروپشتیدا تێده‌په‌ڕێت له چنگی چه‌ته ملهوڕه‌كانی ده‌وڵه‌تی نه‌فامیی كه به‌ناوی ئیسلامه‌وه هه‌رچی كرده‌ڕه‌هاتی نامرۆڤانه هه‌یه ده‌یكه‌ن و ناو و ناوه‌ڕۆكی ئیسلام نابووتده‌كه‌ن.
ووتیشی: له شه‌ڕه‌كانی ئه‌م سنووره‌دا 167 قاره‌مانی ئه‌م نیشتمانه شه‌هیدبوون.. له‌م بۆنه خه‌مناكه‌دا به‌ناوی میحوه‌ری گه‌رمه‌سێره‌وه سڵاو له گه‌وره‌یی و گیانفیدایی ئه‌و دلێرمه‌ردانه‌ی گیانی خۆیان كرده چرا بۆ راونانی تاریكپه‌رستانی داعش، سڵاو له‌و فه‌رمانده ئازا و پێشمه‌رگه و خه‌ڵكه خۆبه‌خشانه‌ی بوونه قه‌ڵغانی پاراستنی كوردستان و گیانیان به‌ختكرد
سه‌نگاوی روونیشكرده‌وه : ئه‌مڕۆ تیرۆر بووه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره و هه‌موو جیهانی هه‌ژاندووه و هیچ وڵاتێك له ماڵی خۆیدا به‌دڵنیاییه‌وه ناسره‌وی، چونكه داعش له‌هه‌ر كوێیه‌ك ئاسووده‌یی هه‌بی، له‌هه‌ر لایه‌ك پێشكه‌وتن هه‌بی، ژیان ده‌كوژی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا : له به‌رگریكردن له‌م ده‌ڤه‌ره كه ئه‌م قۆڵانه ده‌گرێته‌وه: تبج، نه‌قشبه‌ندی، گوڵاڵه، كه‌باشی و ده‌وروبه‌ریان به‌ته‌نیا به ده‌ست و بازووی هێزی پێشمه‌رگه ئه‌م شه‌ڕه‌مان كرد، ته‌نانه‌ت لێره فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانانیش وه‌كو له شوێنه‌كانیتر هاوكارییانكرد لێره یه‌ك فیشه‌كیان نه‌ته‌قاند
ووتیشی: سوپاسی هاوكاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و داموده‌زگاكانیان ده‌كه‌ین كه به‌رده‌وام له‌هه‌ماهه‌نگیدا بوون و به‌ره‌كانی شه‌ڕیان ئاوه‌داننكردووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها سوپاسی هه‌موو كۆمپانیا و سه‌رمایه‌دارانی كوردستان ده‌كه‌ین كه ئه‌وانیش رۆڵی خۆیان بینیوه له یارمه‌تیدانمان.
له‌به‌شێكی تری مه‌راسیمه‌كه‌دا شێركۆ میروه‌یس لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 8ی خانه‌قین وتاری مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین و گه‌رمیانی یه‌كێتی و لقی خانه‌قینی پارتی خوێنده‌وه‌و ، رایگه‌یاند: به‌دوو مانگ پێش ئه‌وه‌ی داعش هێرشبكاته سه‌ر جه‌له‌ولا ، ئێمه وه‌ك یه‌كێتیی برینێكی ترمان له‌جه‌سته‌وه لێ هه‌ڵقوڵا و له‌به‌رده‌م مه‌ڵبه‌نده‌كه‌مان تیرۆرستان دزه‌یان كرد‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداو 20 شه‌هید و زیاتر له 80 بریندارماندا ، دواتر كه داعش هات چوینه جه‌له‌ولا به‌ڕاستی كه پێویسته سوپای هێزه‌كانی ئاسایشی گه‌رمیان بكه‌م ، هیچ دام و ده‌زگایه‌كی حكومی له‌ناو ناحیه‌كه نه‌مابوو ، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێك بۆ تیرۆرستان ئاماده كرابێت . شێركۆ میروه‌یس وتیشی : دواتر كه‌داعش هێرشیكردو چه‌ند مانێگ شه‌ڕ ده‌ستی پێكرد ، تیرۆرستان ده‌ستیان به‌كوشتنی هاووڵاتیان كرد‌و كۆمه‌ڵكوژیان ئه‌نجامدا، به‌ڵام هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌و په‌ڕی وره به‌رزیه‌وه بۆ پاراستنی خاكی كوردستان و سنوره‌كه‌ی روبه‌ڕووی داعش بوونه‌وه‌و نه‌یانهێشت ده‌ستی ره‌شی داعش سنوره‌كه داگیربكه‌ن . دواتر ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو: خانه‌قین باوه‌شی بۆ هه‌زاران ئاواره‌كرده‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌و زمان له‌یه‌ك جیابكاته‌وه، و ته‌نانه‌ت وه‌ك میوانیش سه‌یرنه‌كران ، و به‌شێكیان له‌ئێستادا كاسبی ده‌كه‌ن و ژیانێكی ئارام به‌سه‌ر ده‌به‌ن . پاشان وتاری ئه‌نجومه‌نی شێخه‌كانی حه‌مرین خوێنرایه‌وه‌و دواتر چه‌ند پارچه هۆنراوه‌و په‌خشانێك خوێنرایه‌وه . دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش وتاری ئه‌نجومه‌نی شێخه‌كانی حه‌مرین خوێنرایه‌وه‌و دواتر چه‌ند پارچه هۆنراوه‌و په‌خشانێك بۆ شه‌هیده‌كان پێشكه‌شكران.
397 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|