شاندێكی گاز پرۆم سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات
10 / 1 / 2016
به‌یانی ئه‌مڕۆ (10ی كانوونی دووه‌م) به‌مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌كانی سنوره‌كه، شاندێكی باڵای كۆمپانیای گازپرۆم سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی سنوره‌كه، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ شانده‌كه كۆبوویه‌وه.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، نیكۆلا نانتونی سه‌رۆكی شانده‌كه رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی رابردوودا توانیویانه به هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان، كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن هه‌ر كاتێكیش كێشه‌یه‌ك هاتبێته به‌رده‌م كاره‌كانیان به‌هاوكاری یه‌كه ئیدارییه‌كان و به‌پێی یاسا چاره‌سه‌ركراوه.
ووتیشی: له ئێستادا به‌هۆی وه‌رگرتنی چه‌ندین بلۆكی تر له كۆمپانیاكانی تر، كاره‌كانی گاز پرۆم له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان فراوانتر ده‌بێت و بۆیه پێویسته له پێناو ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی باش هه‌ماهه‌نگی زیاتریان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌بێت.
له‌به‌رامبه‌ردا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رجه‌م فه‌مانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانمان بۆ ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه بانگهێشت كردووه به‌مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری كردنتان له چوارچێوه‌ی یاسا و رێنماییه‌كان و له سه‌ر بنه‌مای ئه‌و گرێبه‌سته‌ی كه كۆمپانیاكه‌تان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم ئیمزای كردووه.
دواتر به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كان ئه‌وه‌یان خسته‌ڕوو، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یانه و له چوارچێوه‌ی یاسا و رێنماییه‌كان هاوكار و هه‌ماهه‌نگ ده‌بن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای گاز پرۆم و هه‌ر كێشه‌یه‌ك بێته رێ‌یان كار بۆ چاره‌سه‌كردنی ده‌كه‌ن.
دواتر، شانده‌كه‌ی گاز پرۆم سوپاس و پێزانی خۆیان ئاراسته‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد بۆ هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كانیان.
کۆمپانیاى گازپرۆک کۆمپانیایەکى روسیە و کارى دەرهێنانى نەوت دەکات، ماوەى چەند ساڵێکە لەسنورى .ئیدارەى گەرمیان کاردەکات
420 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|