رێكخراوێك كار له‌سه‌ر پاككردنه‌وه‌ی جه‌له‌ولا له بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی ده‌كات
11 / 1 / 2016
ئه‌مڕۆ (11ی كانوونی دووه‌م) شاندێكی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی هاندیكاپ سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و له كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌كه، پلانی خۆیان بۆ كاركردن له‌سه‌ر پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی جه‌له‌ولا له بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی خسته‌ڕوو.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جولس زورن به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی كه‌لاری رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی هاندیكاپ رایگه‌یاند: له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا له سنوری گه‌رمیان رێكخراوه‌كه‌یان كاری له‌سه‌ر هاوكاریكردنی كه‌مئه‌ندامان كردووه و له به‌رنامه‌یاندایه له ساڵی 2016 دا كاره‌كانیان ببه‌نه سنوری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا و به‌شداربن له پرۆسه‌ی پاككردنه‌وه‌ی ناحیه‌كه له بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی.
له‌به‌رامبه‌ردا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: له ساڵی 2014 دا به‌هۆی شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش ناحیه‌ی جه‌له‌ولا توشی وێرانكاری گه‌وره بوو، به‌ڵام پاش ئازادكردنی ئێستا هه‌نگاو به‌هه‌نگاو پرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوڵاتیان بۆ ناحیه‌كه ده‌ستپێكردووه و پێویسته كاربكرێت بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌موو رویه‌كه‌وه ژیانی بۆ بگه‌ڕێته‌وه.
ووتیشی: ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان پشتیوانی رێكخره‌وه‌كه‌تان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كانی بۆ پاككردنه‌وه‌ی ناحیه‌ی جه‌له‌ولا له بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی چونكه داعش له ناحیه‌كه زۆر شوێنی بۆمب رێژكردووه و پێویسته له پێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی ناحیه‌كه به‌ته‌واوی پاكبكرێته‌وه.
446 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|