سه‌رمایه‌دارێك ئامێرێكی پشكنین بۆ تاقیگه‌ی ته‌ندروستی مه‌رزی په‌روێزخان دابین ده‌كات
18 / 1 / 2016
به‌ڕێوه‌به‌ری خۆپاراستنی ته‌ندروستی گه‌رمیان ئاشكرایكرد، سه‌رمایه‌دارێكی شاری كه‌لار، له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی ئامێرێكی پشكنینی بۆ تاقیگه‌ی بنكه‌ی ته‌ندروستی مه‌رزی په‌روێزخان دابینكردووه و هیواشی خواست سه‌رمایه‌داره‌كانی تریش هاوشێوه‌ی ئه‌و سه‌رمایه‌داره كاری خۆبه‌خشی ئه‌نجام بده‌ن.
كامه‌ران حه‌مه‌ساڵح به‌ڕێوه‌به‌ری خۆپاراستنی ته‌ندروستی گه‌رمیان به سایتی (ئیداره‌ی گه‌رمیان)ی راگه‌یاند: ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه یه‌كێك له ئامێره‌كانی تاقیگه‌ی بنكه‌ی ته‌ندروستی مه‌رزی په‌روێزخان له كاركه‌وتووه و به‌وهۆیه‌شه‌وه كاره‌كانمان سستی تێكه‌وتووه، ووتیشی: ووتیشی: خۆشبه‌ختانه ئه‌مڕۆ سه‌رمایه‌دار (شێخ حه‌سه‌ن محه‌مه‌د) له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی به بڕی سێ هه‌زار و 100 دۆلار ئه‌و ئامێره‌ی بۆ تاقیگه‌كه‌مان دابینكردووه ئه‌وه‌ش جێگه‌ی سوپاس و ده‌ستخۆشیه.
به‌ڕێوه‌به‌ری خۆپاراستنی ته‌ندروستی گه‌رمیان راشیگه‌یاند: له‌ماوه‌ی رابردوودا ئه‌م سه‌رمایه‌داره له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مانی نۆژه‌نكردۆته‌وه، هیوادارین هاوشێوه‌ی ئه‌م، سه‌رمایه‌داره‌كانی تری سنوره‌كه كاری خۆبه‌خشانه ئه‌نجام بده‌ن.
هاوكات سه‌رمایه‌ردار شێخ حه‌سه‌ن محه‌مه‌د خاوه‌نی كۆمپانیای (حه‌سه‌ن محه‌مه‌د مه‌جید) ده‌رباره‌ی كاری خۆبه‌خشی ووتی: له دنیادا شانبه‌شانی حكومه‌ت و ده‌زگا فه‌رمییه‌كان سه‌رمایه‌دار و كۆمپانیاكان كاری خێرخوازی و خۆبه‌خشی ئه‌نجام ده‌ده‌ن ئه‌وه‌ش كارێكی پیرۆزه و پێویسته هه‌موو سه‌رمایه‌دارێك به‌پێی توانای خۆی ئه‌نجامی بدات.
وووتیشی: له‌پێناو به‌رده‌وامیدان به‌كاره‌كانی تاقیگه‌ی ته‌ندروستی مه‌رزی په‌روێزخان و نه‌وه‌ستانی جوله‌ی بازرگانی له‌و مه‌رزه، ئه‌مڕۆ ئه‌و ئامێره‌مان دابینكردووه دیاره.
700 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|