سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ رێكخراوه جیهانییه‌كان كۆبویه‌وه
20 / 1 / 2016
ئه‌مڕۆ (20ی كانوونی دووه‌م) به‌مه‌به‌ستی هه‌مانگی زیاتر و زیاتر خزمه‌تكردنی خێزانه ئاواره‌كانی سنوری گه‌رمیان، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری رێكخراوه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و رێكخره‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كۆبوویه‌وه.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه هه‌ریه‌كه له به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری مرۆیی ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌رپرسی بنكه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی گه‌رمیان ئاماده‌ی بوون، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: له‌سه‌ره‌تای تێكچوونی بارودۆخی ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاستی عێراق ژماره‌یه‌كی زۆر خێزانی ئاواره هاتوونه‌ته گه‌رمیان، جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه رێكخراوه‌كانی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان رۆڵێكی باشیان بینیوه له خزمه‌تكردنی ئاواره‌كان.
ووتیشی: هیوادارم بتوانن له خزمه‌تكردنی ئاواره‌كان به‌رده‌وام بن و ئێمه‌ش له ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاماده‌ی هه‌موو هاوكارییه‌كین له چوارچێوه‌ی رێنماییه‌كان بۆ راییكردنی كاره‌كانتان. سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌ماوه‌ی رابردوودا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رووبه‌رووی قه‌یرانی دارایی بۆته‌وه، حكومه‌تی عێراقیش نه‌تیوانیوه وه‌كو پێویست خزمه‌تی ئاواره‌كان بكات، بۆیه رێكخراوه‌كان توانییان به‌شێكی زۆر له كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن. دواتر له درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بێستوون ژاله‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری مرۆیی ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی رابردوودا ژماره‌یه‌كی زۆر خێزانی ئاواره به تایبه‌ت ئاواره‌كانی سنوری قه‌زای شاره‌بان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ شوێنی خۆیان، به‌ڵام له ئێستادا به‌هۆی تێكچونی باری ئه‌منی ئه‌و ناوچه‌یه، ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ گه‌رمیان.
ووتیشی: له‌حاڵه‌تی هاتنی هه‌ر خێزانێكی ئاواره بۆ سنوری گه‌رمیان له كه‌مپه‌كان شوێنی به‌تاڵ هه‌یه له‌وێ نیشته‌جێبكرێن، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا كێشه‌ی نیشته‌جێبوون و گرانی كرێی خانوو له سنوره‌كه هه‌یه. به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری مرۆیی ئیداره‌ی گه‌رمیان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له ئێستادا له كه‌مپی تازه‌دێ كێشه‌ی ئاوی خواردنه‌وه و كۆبونه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاك هه‌یه و هیوادارین ئه‌و رێكخراوانه‌ی له‌و بواره‌دا كارده‌كه‌ن هاوكار بن بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه.
له به‌رامبه‌ردا، نوێنه‌ری رێكخراوه‌كان ئامادایی خۆیان پیشاندا بۆ هاوكاریكردنی ئاواره‌كان و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كانیان به كامپی ئاواره‌كان.
340 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|