سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان فه‌رمنبه‌رانی گومرك به‌سه‌رده‌كاته‌وه
25 / 1 / 2016
به‌یانی ئه‌مڕۆ (25ی كانوونی دووه‌م) سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌یاوه‌ری جێگره‌كه‌ی سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گومركی گه‌رمیان كرد و له كۆبوونه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ر و فه‌رمانبه‌ره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه سوپاسی كردن له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی موچه‌یان نه‌دراوه و ده‌وامی خۆیان كردووه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: ئه‌م قه‌یرانه داراییه‌ی رووی له هه‌رێمی كوردستان كردووه، دۆخی ژیانی هاوڵاتیانی سه‌خت و دژوار كردووه و ئێمه‌ش له ئیداره‌ی گه‌رمیان له خه‌م و موعاناتی فه‌رمانبه‌ران تێده‌گه‌ین به‌ڵام رێگه چاره نیه.
ووتیشی: كاری ئێوه جیاوازه له فه‌رمانگه‌كانی تر، چونكه ته‌نها ئه‌وه نیه له رێگه‌ی گومركی هاورده‌كانه‌وه داهات زیاد بكات به‌ڵكو جوڵه‌ی بازاڕ و كاری بازرگانی په‌یوه‌سته به كاره‌كانی ئێوه‌وه بۆیه ده‌وامكرادنتان له‌م باره ناهه‌مواره جێگه‌ی رێز و سوپاس و پێزانینه.
دواتر فه‌رمانبه‌ره‌كان داوایانكرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی موچه نادرێت ده‌وامی خۆیان ده‌كه‌ن به‌ڵام هاوشێوه‌ی فه‌رمانگه‌كانی تری مه‌رز ده‌رماڵه‌ی مه‌رزیان بۆ سه‌رف بكرێت.
له‌به‌رامبه‌ردا، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ڵێنی پێدان كاری جدی بكات بۆ خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌كانیان.
575 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|