له ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان بۆ پرسی لامه‌ركه‌زیه‌ت ئه‌نجامدرا
26 / 1 / 2016
به‌یانی ئه‌مڕۆ (26ی كانوونی دووه‌م) له‌لایه‌ن رێكخراوی پرۆژه به هاوكاری تۆڕی گه‌شه‌پێدانی خه‌ڵك به ئاماده‌بوونی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و نوێنه‌رانی گه‌رمیان له په‌رله‌مانی عێراق و په‌رله‌مانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی گه‌رمیان و قایمقامی قه‌زای كفری و به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌كان و چالاكانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به پرسی لامه‌ركه‌زی ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌نجامدرا.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بێستوون ژاڵه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی پرۆژه رایگه‌یاند: ئێمه وه‌كو رێكخراوه‌كان و چالاكوانان ئه‌مڕۆ ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌مان رێكخستووه ده‌رباره‌ی په‌راوێزخستنی گه‌رمیان له پرسی لامه‌ركه‌زی ئیداره‌ی و میكانیزمه‌كانی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌و په‌راوێز خستنه، تا بتوانین به هه‌موومانه‌وه كارێك بكه‌ین لامه‌ركه‌زی ئیداری بۆ سنوره‌كه په‌یڕه‌وبكرێت.
دواتر سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: ئیداره‌ی گه‌رمیان له ساڵی 2008 وه به فه‌رمانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران مامه‌ڵه‌ی پارێزگای له گه‌ڵدا ده‌كرێت و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی تێدا كراوه‌ته‌وه و پرۆژه‌كانی سنوره‌كه‌ش له‌لایه‌ن ئیداره‌كه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
ووتیشی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان ئیداره‌یه‌كی ته‌واو سه‌ربه‌خۆیه و له ئێستاشدا هه‌وڵێك هه‌یه بۆ چه‌سپاندنی لامه‌ركه‌زیه‌ت بۆ پارێزگاكان، ئێمه‌ش هاوشێوه‌ی پارێزگاكان مافی خۆمانه لامه‌ركه‌زیه‌تی ئیداریمان هه‌بێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش به‌وپه‌ڕی توانامانه‌وه هه‌وڵه‌كانمان چڕده‌كه‌ینه‌وه.
دواتر، له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه پرسی لامه‌ركه‌زییه‌ت بۆ ئیداره‌ی گه‌رمیان به وردی خرایه به‌ر باس و نوێنه‌رانی گه‌رمیان له په‌رله‌مانی عێراق و په‌رله‌مانی كوردستان و یاساناسان چالاكوانان سه‌رنج و تێبینی خۆیان بۆ هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی هه‌وڵه جیاوازه‌كان له‌باره‌ی چه‌سپاندنی لامه‌ركه‌زی بۆ گه‌رمیان خسته‌ڕوو.
هاوكات، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، پاڵپشتی ئیداره‌ی گه‌رمیانی بۆ سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانی رێكخراوه‌كان و چالاكانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌سه‌ر پرسی لامه‌ركه‌زیه‌ت دوپاتكرده‌وه.
559 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|