یانه‌ی بازرگانانی گه‌رمیان ده‌كرێته‌وه
7 / 2 / 2016
به‌یانی ئه‌مڕۆ (7ی شوبات) به‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی یانه‌ی بازرگانانی گه‌رمیان، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به ئاماده‌بوونی جێگره‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ بازرگانه‌كانی سنوره‌كه كۆبوویه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئێستا گه‌رمیان هاوشێوه‌ی پارێزگاكانی تری هه‌رێم له هه‌موو بوارێكدا سه‌ربه‌خۆیی خۆی هه‌یه و پێویسته له بواری بازرگانیشدا ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه هه‌بێت و بازرگانانی سنوره‌كه شوێنێكیان هه‌بێت بۆ رێكخستنی كاره‌كانیان.
ووتیشی: به‌هۆی بوونی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان له سنوری گه‌رمیان جموجوڵێكی گه‌وره‌ی بازرگانی له ناوچه‌كه هه‌یه و خه‌ڵكانێكی زۆر به كاری بازرگانییه‌وه خه‌ریكن، بۆیه ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ كردنه‌وه‌ی یانه‌كه هاوكار و هه‌مه‌هانگ بوین و له‌و رووه‌وه هه‌موو رێكاره یاساییه‌كانمان گرتۆته به‌ر.
له‌به‌رامبه‌ردا، بازرگانه‌كان سوپاسی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد بۆ هه‌وڵه‌كانی له كردنه‌وه‌ی یانه‌كه‌دا و تیشكیان خسته‌سه‌ر گرنگی یانه‌كه بۆ باشتركردنی كاروباری بازرگانه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كانیان.
بازرگانه‌كان جه‌ختیان له‌وه‌شكرده‌وه، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی یانه‌كه‌دا، سندوقێك داده‌نێن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و هاوكاری هاوڵاتیانی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت له سنوری گه‌رمیاندا.
714 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|