په‌یامی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌سه‌ر لیستی نوێی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران
8 / 2 / 2016
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له په‌یامێكدا هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر چاكسازییه داراییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌خاته‌ڕوو، تێدا رایده‌گه‌یه‌نێت " به‌ڵام به داخه‌وه هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بۆ چاكسازی له سه‌ر كه‌م كردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌م شێوه‌یه نه‌ك چاره‌سه‌ری دۆخه‌كه‌ی نه‌كرد، به‌ڵكو ئاڵۆزیه‌كانی زیاتر كرد وقه‌یرانه‌كانی قووڵتر كرده‌وه، بۆیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت هه‌وڵه‌كانی چاكسازی له‌سه‌ر حیسابی فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی پله‌نزم وخاوه‌ن مووچه سنوورداره‌كان بێت".
له‌به‌شێكی تری په‌یامه‌كه‌دا هاتووه "ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان ته‌واوی دام وده‌زگاكانی حكومه‌تمان له سنووری ئیداره‌كه‌مان سه‌رپشك كردووه له وه‌رگرتن یا ڕه‌دكردنه‌وه‌ی مووچه به‌پێی خشته‌ی نوێ و ڕاشمان سپاردوون مامه‌ڵه‌ی دروست ومه‌ده‌نی له‌گه‌ڵ مانگرتن وبایكۆتی ده‌وامی فه‌رمانبه‌راندا بكه‌ن".
ده‌قی په‌یامه‌كه:
په‌یامی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌سه‌ر لیستی نوێی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و بایكۆتكردنی ده‌وام و چاكسازیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ئه‌وه ئاشكرایه كه بارودۆخێكی ناهه‌موار ودژوار وتاقه‌ت پڕوكێن له هه‌رێمی كوردستان هاتۆته ئاراوه و هه‌موو قورساییه‌كانی ئه‌م بارودۆخه‌ش به‌سه‌رشانی هاوڵاتیان وپێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانه‌وه‌یه، حكومه‌تیش بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخه چه‌ند ڕێوشوێنێكی بۆ چاكسازی و پاشه‌كه‌وتكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران گرتۆته‌پێش، هه‌موومان ئومێدمان ده‌كرد ئه‌م دۆخه به هه‌وڵ وهیممه‌تی دڵسۆزان و كه‌سانی پسپۆر و شاره‌زا تێپه‌رێت و له كه‌مترین ماوه‌دا به ستراتیژ و پلانی تۆكمه‌وه ئه‌م قه‌یرانه كه به‌رۆكی هه‌رێمی گرتوتووه چاره‌سه‌ر بكرایه.
به‌ڵام به داخه‌وه هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بۆ چاكسازی له سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌م شێوه‌یه نه‌ك چاره‌سه‌ری دۆخه‌كه‌ی نه‌كرد، به‌ڵكو ئاڵۆزییه‌كانی زیاتر كرد و قه‌یرانه‌كانی قووڵتر كرده‌وه، بۆیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت هه‌وڵه‌كانی چاكسازی له‌سه‌ر حیسابی فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی پله‌نزم وخاوه‌ن مووچه سنوورداره‌كان بێت، چونكه ئه‌م ڕێوشوێنانه ده‌بێته هۆكارێك بۆ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گه‌نده‌ڵی و به‌رتیلخواردن و پشێوی له‌نێو دام وده‌زگاكاندا، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا ڕێككاری زۆر هه‌ن بۆ چاكسازی كه حكومه‌ت بیگرێته‌پێش وه‌ك چاكسازی له لیستی فه‌رمانبه‌ران و پاككردنه‌وه‌ی له‌ناوه وه‌همی و دووباره و بندیواره‌كان و خانه‌نشینی نایاسایی وچاكسازی له ده‌یان سێكته‌ر و دۆسیه‌ی تردا، ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان ته‌واوی دام وده‌زگاكانی حكومه‌تمان له سنووری ئیداره‌كه‌مان سه‌رپشك كردووه له وه‌رگرتن یا ڕه‌دكردنه‌وه‌ی مووچه به‌پێی خشته‌ی نوێ و ڕاشمان سپاردوون مامه‌ڵه‌ی دروست و مه‌ده‌نی له‌گه‌ڵ مانگرتن و بایكۆتی ده‌وامی فه‌رمانبه‌راندا بكه‌ن و هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی كاری دامه‌زراوه ئه‌منی و خزمه‌تگوزارییه‌كان په‌كی نه‌كه‌وێت . به‌هیوای تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قه‌یرانه و ئاسایی بوونه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه .
سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان 8/2/2016
859 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|