گه‌رمیان: بڕیاری دابه‌زاندنی نرخه‌كان ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه
6 / 3 / 2016
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی باڵای ئابوری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاشكرایده‌كات، له سبه‌ینێوه پرۆسه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی كرێی خانوو و دوكان و شمه‌كه‌كان ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
حیكمه‌ت ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای ئابووری ئیداره‌ی گه‌رمیان كه هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی گه‌رمیانه به سایتی (ئیداره‌ی گه‌رمیان)ی راگه‌یاند: له ماوه‌ی رابردوودا لیژنه‌ی باڵای ئابووری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه‌ی رووی له هه‌رێمی كوردستان كردووه كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامدا و بڕیاریدا نرخی كرێی خانوو و دوكان و چه‌ند شمه‌كێك دابه‌زێنێت.
ووتیشی: له سبه‌ینێوه (7ی ئازار) پرۆسه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی كرێی خانوو و دوكان و شمه‌كه‌كان ده‌چێته بورای جێبه‌جێكردنه‌وه هه‌ركه‌سێكیش پێوه‌ی پابه‌ند نه‌بێت به‌پێ یاسا سزا ده‌درێت.
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی باڵای ئابووری ئیداره‌ی گه‌رمیان راشیگه‌یاند: ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی نرخه‌كانیان بۆ كه‌م ناكرێته‌وه ده‌توانێت سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری بازرگانی گه‌رمیان بكه‌ن بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌یان.
967 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|