سه‌رۆكی نوێی شاره‌وانی كه‌لار ده‌ستبه‌كاربوو
7 / 3 / 2016
ئه‌مڕۆ (7ی ئازار) به ئاماده‌بوونی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و جێگره‌كه‌ی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانیه‌كانی گه‌رمیان قایمقامی قه‌زای كه‌لار ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه حكومیه‌كانی سنوره‌كه، له مه‌راسیمێكدا سه‌رۆكی نوێی شاره‌وانی كه‌لار ده‌ستبه‌كاربوو.
له‌سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌دا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان سوپاسی سه‌رۆكی پێشووی شاره‌وانی كه‌لار ده‌كه‌ین كه له ماوه‌ی رابردوودا له كاره‌كه‌یدا ماندوو بووه، پیرۆزبایی له سه‌لرۆكی نوێی شاره‌وانی ده‌كه‌ین و پشتیوانی ئیداره‌كه‌مان بۆ سه‌ركه‌وتن له كاره‌كانیدا دوپاتده‌كه‌ینه‌وه.
ووتیشی: له ماوه‌ی رابردوودا و پێش قه‌یرانی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین پرۆژه‌ی گرنگی له سنوری شاره‌وانی كه‌لار ئه‌نجامداوه به‌ڵام سنوره‌كه پێویستی به پرۆژه‌ی زیاتره هیوادارین له داهاتوودا قه‌یرانه‌كه چاره‌سه‌ر بێت و خزمه‌تی زیاتر بكرێت به‌م سنوره.
دواتر ئه‌كره‌م ساڵح سه‌رۆكی نوێی شاره‌وانی كه‌لار له مه‌راسیمه‌كه‌دا رایگه‌یاند: له ماوه‌ی رابردوودا به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه كۆمه‌ڵێك پرۆژه به‌ته‌واو نه‌كراوی ماونه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ چاكبوونه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌و پرۆژانه ته‌واو بكه‌ین و خزمه‌تی زیاتری سنوره‌كه بكه‌ین.
449 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|