په‌یامی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی نوێی كوردییه‌وه
21 / 3 / 2016
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی نوێی كوردی، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی هاوڵاتیان ده‌كات.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
په‌یامی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی نوێی كوردییه‌وه
به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی نوێی كوردییه‌وه جوانترین و گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به گشتی و گه‌رمیان به تایبه‌تی ده‌كه‌ین.
خوازیارین ئه‌م جه‌ژنه كه هێمایه بۆ ئازادی و سه‌رفرازی و نوێ بوونه‌وه‌ی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌مان، ببێته هه‌وێنی ته‌بایی و ئاشتی یه‌كجاری نیشتیمانی له نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی ئه‌و قه‌یران و نه هامه‌تیانه‌ی كه روبه‌روی هه‌رێمی كوردستان بۆته‌وه.
هه‌ر به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه جوانترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی برا پێشمه‌رگه‌كانمان ده‌كه‌ین له سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری له نیشتمان و سه‌ری رێز و وه‌فا بۆ شه‌هیدانی رێگای رزگاری نه‌ته‌وه‌یی داده‌نوێنین.
دووباره پیرۆز بێت جه‌ژنی نه‌ورۆز جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ری ساڵی نوێی كوردی، سه‌رفرازی و ئاسووده‌یی بۆ هه‌موو لایه‌ك
سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان 20ی ئازاری 2016
369 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|