وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد
6 / 4 / 2016
ئه‌مڕۆ (6ی نیسان) به‌مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له پرۆژه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌تایبه‌ت به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی پردی گرده‌گۆزیه، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد.
له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان به ئاماده‌بوونی قایمقامی قه‌زای كه‌لار و كفری و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كان و سه‌رۆكی زانكۆی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوه‌دانكردنه‌وه و رێگاوبانی گه‌رمیان و سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌لار، له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌كه كۆبوویه‌وه.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، ئه‌مڕۆ به مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له پرۆژه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان و گوێگرتن له داواكارییه‌كان سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه.
دواتر، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، رایگه‌یاند: سوپاسی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه ده‌كه‌ین كه سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی دارایی هه‌رێم پرۆژه‌ی دروستكردنی پردی گرده‌گۆزینه‌ی خستۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه كه خزمه‌تیكی گه‌وره به گه‌رمیان ده‌كات.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان داوایكرد، وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه كاربكات بۆ جێبه‌جێكردنی، چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی بواری رێگاوبان له ناو شار و رێگاكانی ده‌ره‌وه‌ی شار له‌گه‌ڵ كاركردن بۆ دروستكردنی سایلۆی گه‌نم له كه‌لار.
له‌به‌ارمبه‌ردا، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه، رایگه‌یاند، ئێمه له وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی دارایی هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژانه.
دواتر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ده‌رباز كۆسره‌ت وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه، تیشكی خسته‌سه‌ر پرۆژه‌ی پردی گرده‌گۆزینه و رێگای كه‌لار – سلێمانی و رایگه‌یاند: ماوه‌یه‌كی زۆر نیه ده‌ست كراوه به جێبه‌جێكردنی پردی گرده‌گۆزینه و له ئێستادا به رێژه‌ی 27% كاره‌كانی ته‌واو بووه و ئومێد ده‌كه‌ین پێش واده‌ی خۆی پرۆژه‌كه ته‌واو ببێت، سه‌باره‌ت به رێگای كه‌لار- سلێمانی له‌ماوه‌ی رابردوودا له پترۆ دۆلار بودجه‌ی بۆ دابین كرابوو به‌ڵام به‌داخه‌وه ته‌مویل نه‌كرابوو بۆیه ئێستا خه‌ریكین چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته ده‌كه‌ین.
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش، به‌یاوه‌ری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه سه‌ردانی پرۆژه‌ی دروستكردنی پردی گرده‌گۆزینه‌ی كرد و له نزیكه‌وه به‌شه‌كانی پرۆژه‌كه‌ی بینی و داوای له نوێنه‌ری كۆمپانیای جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه‌ی كرد په‌له بكه‌ن له كاره‌كانیاندا.
463 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|