راگه‌یاندراوی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌بۆنه‌ی یادی 28ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفاله‌وه
13 / 4 / 2016
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی یادی 28 ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفال ئیداره‌ی گه‌رمیان له راگه‌یاندراوێكدا، ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو، بایكۆتی هه‌موو ڕێوڕه‌سمێكی یادكردنه‌وه‌كه ده‌كات و داوای ده‌سبه‌جێ جێبه‌جێكردنی داخوازیه ڕه‌واكانی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كانیش ده‌كات.
له به‌شێكی تری راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه " ئومێده‌وارین یادی 28 ساڵه‌ی كۆستی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌نفال ببێته هۆی به‌هێزكردنی گیانی لێبورده‌یی و یه‌كترقبوڵكردنمان و هه‌موولایه‌ك هان بدات بۆ ئه‌وه‌ی به‌گیانی به‌رزی به‌رپرسیارێتیه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه بكه‌ن و كۆتایی به‌م قه‌یرانه سیاسیه بێنن كه به‌رۆكی هه‌رێمی گرتووه و خه‌ڵكی كوردستان باجه‌كه‌ی ئه‌دات ".
دەقى راگەیەندراوەکە:
به‌ناوی خوای گه‌وره ومیهره‌بان
راگه‌یاندراوی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌بۆنه‌ی یادی 28ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفاله‌وه
ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌كاتێكدا به‌بۆنه‌ی یادی 28 ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفالدا به‌وپه‌ڕی حه‌سره‌ت وماته‌مه‌وه و ده‌ست له‌سه‌ر سینگ له‌به‌رده‌م ڕۆحی به‌رزه فڕی قوربانیانی ئه‌نفالدا ده‌وه‌ستین، هاوكات داوا ده‌كه‌ین حكومه‌تی خۆمان و دامه‌زراوه جیاجیاكانی هه‌رێم له ئاست گه‌وره‌یی تاوانه‌كه‌دا بن و كار بۆ ته‌وزیفكردنی له‌هه‌مووكایه‌كاندا و ناچاركردنی حكومه‌تی عیراق به داوای لێبوردن و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیان و دیكۆمێنتكردنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی و به‌جینۆسایدناساندنی تاوانه‌كه بكه‌ن، هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین ئێمه‌ش له ئیداره‌ی گه‌رمیان وه‌ك پاڵپشتیه‌ك بۆ ڕێكخراوه‌كان و كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان له‌گه‌رمیان و ڕێكخراوه‌كان و ئیداره و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی ئه‌نفالكراوه‌كانی سنووری چه‌مچه‌ماڵیش كه بڕیاربوو ئه‌مساڵ به فه‌رمی یاده‌كه له‌وێ بكرێته‌وه، بایكۆتی هه‌موو ڕێوڕه‌سمێكی یادكردنه‌وه‌كه ده‌كه‌ین و داوای ده‌سبه‌جێ جێبه‌جێكردنی داخوازیه ڕه‌واكانی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان ده‌كه‌ین، ئومێده‌وارین یادی 28 ساڵه‌ی كۆستی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌نفال ببێته هۆی به‌هێزكردنی گیانی لێبورده‌یی و یه‌كترقبوڵكردنمان و هه‌موولایه‌ك هان بدات بۆ ئه‌وه‌ی به‌گیانی به‌رزی به‌رپرسیارێتیه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه بكه‌ن و كۆتایی به‌م قه‌یرانه سیاسیه بێنن كه به‌رۆكی هه‌رێمی گرتووه و خه‌ڵكی كوردستان باجه‌كه‌ی ئه‌دات .
سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان 13/4/ 2016
345 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|