سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌ردانی قایمقامیه‌تی خانه‌قین ده‌كات
17 / 4 / 2016
ئه‌مڕۆ (17ی نیسان) سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به یاوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی گه‌رمیان، سه‌ردانی قایمقامیه‌تی خانه‌قینی كرد و له كۆبونه‌ویه‌دا له‌گه‌ڵ قایمقامی قه‌زاكه، باس چۆنیه‌تی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی زیاده‌ڕه‌وی له سنوری خانه‌قین كرا.
له‌سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌دا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: كێشه‌ی زیاده‌ڕه‌وی له هه‌موو شوێنه‌كانی گه‌رمیاندا به‌دیده‌كرێت دیاره سنوری خانه‌قینیش له‌و كێشه‌یه بێ به‌ش نیه و پێویسته حكومه‌ت هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بخاته‌گه‌ڕ بۆ رێگری كردن له زیاده‌ڕه‌وی له‌سنوره‌كه‌دا.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاماده‌یه بۆ پاڵپشتی كردنی قیامقامیه‌تی قه‌زای خانه‌قین بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی زیاده‌ڕه‌وی له سنوره‌كه‌دا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن.
دواتر محه‌مه‌د مه‌لا حه‌سن قایمقامی قه‌زای خانه‌قین رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی رابردوودا هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان خستۆته‌گه‌ڕ بۆ رێگری له زیاده‌ڕوی و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، لیژنه‌كانیان به ووردی چاودێریان كردووه و هه‌وڵی ته‌واویان داوه بۆ رێگری له زیاده‌ڕه‌وی.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بڕیار درا له رێگه‌ی قایمقامیه‌تی قه‌زای خانه‌قینه‌وه زیاده‌ڕه‌ویه‌كان رابگیرێن و ئه‌و هاوڵاتیانه‌شی ئه‌نجامیداون روبه‌ڕووی دادگا بكرێنه‌وه.
333 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|