كفری: یادی چوار شه‌هید كرایه‌وه
21 / 4 / 2016
رۆژی (20ی نیسان) به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی باڵای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسی حزبی و حكومی، له مه‌راسیمێكدا كه له لایه‌ن نوسینگه‌ی گه‌رمیانی كۆمه‌ڵه‌ی روناكبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ركوك رێكخرابوو، له كفری یادی چوار شه‌هیدی یه‌كێتی كرایه‌وه كه له ساڵی 1986 له لایه‌ن حكومه‌تی به‌عسه‌وه له سێداره دراون.
سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه به وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستپێكرد و دواتر ئاڵای كوردستان یه‌كێتی به‌رزكرایه‌وه و دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش په‌رده له سه‌ر وێنه‌ی چوارشه‌هیده‌كه لادرا.
هه‌ر له مه‌راسیمه‌كه‌دا، ووتاری مه‌ل[ه‌ندی گه‌رمیانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه خوێندارنه‌وه و دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش چه‌ند هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رێكی ئه‌و پۆله شه‌هیده چه‌ند بیره‌وه‌رییه‌كیان له‌گه‌ڵ شه‌هیده‌كان گێڕایه‌وه. هاوكات هه‌ر له مه‌راسیمه‌كه‌دا، چه‌ندین پارچه هۆنراوه و په‌خشان پێشكه‌شكراو و ووتاری بنه‌ماڵه‌ی چوار شه‌هیده‌كه خوێندرایه‌وه.
له كۆتاییی مه‌راسیمه‌كه‌شدا، تاجه گوڵینه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان و حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان وه‌كو رێزلێنان له گیانی ئه‌و پۆله شه‌هیدا دانران.
هه‌ر چوار شه‌هید (وه‌ستا فاتیح، عاسی محه‌مه‌د حه‌یده‌ر، حسێن ره‌شید، ئه‌حمه‌د حه‌مید) خه‌ڵكی كفری له رۆژی 20/4/1986 له لایه‌ن حكومه‌تی به‌عسه‌وه به‌هۆی په‌یوه‌ندییان به ریزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه له‌سێداره دران
468 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|