پێشمه‌رگه دێرینه‌كان گردبونه‌وه‌یه‌كیان له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌نجامدا
24 / 4 / 2016
ئه‌مڕۆ (24ی نیسان) به‌مه‌به‌ستی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له پاشه‌كه‌وتكردن و دواكه‌وتنی موچه‌كانیان، پێشمه‌رگه دیرینه‌كانی گه‌رمیان گردبونه‌وه‌یه‌كیان له‌به‌رده‌م دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌نجامداویاداشتێكی ناڕه‌زاییان ئاراسته‌ی حكومه‌ت كرد‌و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیانیش پشتیوانی خۆی بۆ داواكارییه‌كانیان خسته‌ڕوو.
له‌و گردبونه‌وه‌یه‌دا، شێرزاد باوه‌نوری به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان، له گردبونه‌وه‌كه‌دا، یاداشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی پێشكه‌شی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كرد هاوكات راشیگه‌یاند:: ماوه‌ی شه‌ش مانگه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش بڕیاری داوه موچه‌كانیان رابگیرێت به‌مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ش چه‌مڕۆ له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان گردبونه‌وه‌ی ناڕه‌زاییان ئه‌نجامداوه.
له یاداشته‌كه‌دا هاتووه "له‌ماوه‌ی رابردوودا سه‌ردانی ئه‌جومه‌نی وه‌زیرانمان كردووه و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی كۆبونه‌ته‌وه و سێ یاداشتنامه‌مان بۆ به‌ڕێزیان نوسیوه و له هه‌موو سه‌ردانه‌كه‌مان و هه‌رسێ یاداشته‌كه جگه له هه‌ندێ داواكاری تر داوای به‌رده‌وامی خه‌رجكردنی موچه‌ی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه و جیاكردنه‌وه‌ی لیستی ناوی پێشمه‌رگه‌ی دێرینی خانه‌نشینمان له لیستی خانه‌نشینی به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكمان وه‌رنه‌گرتۆته‌وه".
له‌به‌شێكی تری یاداشته‌كه‌دا هاتووه "دیاره ئه‌م حكومه‌ته‌ی خۆمان ساڵانی خه‌باتی سه‌ختی پێشمه‌رگایه‌تی له‌بیرچۆته‌وه له‌بیرتان چووه كه ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه به حكومه‌ته‌كه‌شمانه‌وه خوێنی هه‌ڤاڵ و هاوڕێ شه‌هیده‌كانمان و له‌ده‌ستدانی به‌شێك له جه‌سته‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له هه‌ڤاله‌كانمان و ره‌نج و ماندوبوونی ئه‌وانی ترمانه".
دواتر سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان یاداشتی پێشمه‌رگه دیرینه‌كانی وه‌رگرت و رایگه‌یاند: ئێمه ئه‌مڕۆ پێشوازی له پێشمه‌رگه‌دیرینه‌كان ده‌كه‌ین كه پێمان وایه حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌رجه‌م دامه‌زراوه حكومییه‌كان و ده‌ستكه‌وتی پێشمه‌رگه و خوێنی شه‌هیدان ئه‌گه‌ر خه‌باتی ئه‌وان نه‌بوایه ئه‌م ئیداره‌یه‌ش كه له به‌رده‌می راوه‌ستاوین بوونی نه‌بوو.
ووتیشی: داواكاری ئه‌م پێشمه‌رگه دیرینانه كه ته‌مه‌نی گه‌نجی خۆیان له پێناو ئازادی میله‌ته‌كه‌مان و بونیادنانی دامه‌زراوه حكومیه‌كان خه‌رج كرد بۆیه حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌ركیه‌تی پێش هه‌موو چینه‌كانی تر موچه و ژیانی باش بۆ پێشمه‌رگه دێرینه‌كان دابین بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ربه‌رزانه بژین.
راشیگه‌یاند: ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان یاداشتی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان به‌هه‌ند وه‌رده‌گرین و له‌ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێردا ده‌یگه‌یه‌نینه نوسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی.
418 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|