له گه‌رمیان به‌چه‌ند چالاكییه‌ك رۆژی جیهانی كتێب به‌رز راگیرا
25 / 4 / 2016
ئه‌مڕۆ (25ی نیسان) به ئاماده‌بوونی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و ژماره‌یه‌ك له رۆشنبیران و نوسه‌ران، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كتێبخانه گشتییه‌كانی گه‌رمیان له رێوره‌سمێكدا رۆژی جیهانی كتێبی به‌رز راگرت.
له‌سه‌ره‌تای رێوره‌سمه‌كه‌دا، حه‌كیم عه‌بدوڵا یه‌ڕێوه‌به‌ری كتێبخانه گشتییه‌كانی گه‌رمیان له وته‌یه‌كیدا، رایگه‌یاند: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان به هابه‌شی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری گه‌رمیان و كۆمه‌ڵه‌ی روناكبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ركوك و كۆمه‌ڵه‌ی ژیان ئه‌مڕۆ رۆژی جیهانی كتێب به‌چه‌ند چالاكییه‌كی وه‌كو سیمینار و پێشانگای كتێب و پێشه‌نگه‌ی فۆتۆگرافی به‌رز راده‌گرێت.
دواتر چالاكییه‌كان ده‌ستی پێكرد و له‌لایه‌ن عه‌لی عه‌بدوڵا ناسراو به عه‌لی په‌رله‌مان باسێكی تایه‌به‌ت به رۆژی جیهانی كتێب و گرنگی كتێب و رۆڵی كتێب له كوردستان پێشكه‌شكرا، دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش رێزلێنانی تایبه‌ت به‌خشرایه ژماره‌یه‌ك له نوسه‌ر و رۆشنبیرانی گه‌رمیان.
دواتر، پێشه‌نگای كتێب و پێشه‌نگای كتێبی نوسه‌رانی گه‌رمیان و پێشه‌نگایه‌كی فۆتۆگرافی تایبه‌ت به رۆژی جیهانی كتێب كرایه‌وه.
387 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|