كتێبخانه‌ی هیوا له ناحیه‌ی شێخ ته‌ویل ده‌كرێته‌وه
26 / 4 / 2016
ئه‌مڕۆ (26ی نیسان) به‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی كتێبخانه‌یه‌ك و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌كانی ناحیه‌كه، جێگری سه‌رپه‌رشتیاری به‌یاوه‌ری قایمقامی قه‌زای كه‌لار و به‌ڕێوه‌به‌ری كتێبخانه گشتییه‌كانی گه‌رمیان، سه‌ردانی ناحیه‌ی شێخ ته‌ویلی كرد.
له‌سه‌ره‌تای سه‌ردانه‌كه‌یدا، عه‌بدوڵا ئه‌نوه‌ر جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی شێخ ته‌ویلی كرد و له كۆبوونه‌وه‌یدا، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كه تیشك خرایه‌سه‌ر كار و پرۆژه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌سنوره‌كه، جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناحیه‌ی شێخ تویل ناحیه‌یه‌كی نوێیه ئیداره‌ی گه‌رمیان پلانی هه‌بووه پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری جۆراوجۆری تێدا جێبه‌جێبكات به‌ڵام قه‌یرانی دارایی رێگربووه.
دواتر، به‌ئاماده‌یوونی جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و شێح سه‌عید شاكه‌لی راوێژكار له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێم (كتێبخانه‌ی هیوا) له ناحیه‌ی شێخ ته‌ویل كرایه‌وه، له‌باره‌ی كتێبخانه‌كه، رامیار عه‌بدولره‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی شێخ ته‌ویل رایگه‌یاند: ئه‌م كتێبخانه‌یه وه‌كو سه‌ره‌تایه‌ك بۆ دروستبوونی كتێبخانه‌ی زیاتر له سنوره‌كه و وه‌كو هیوایه‌ك بۆ گه‌شه‌پێدانی ناوچه‌كه و پێگه‌یاندنی گه‌نجان و نه‌وه‌ی نوێ وه‌كو پرۆژه‌یه‌كی ناحكومی له سنوره‌كه كراوه‌ته‌وه.
دواتر، حه‌كیم عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری كتێبخانه گشتییه‌كانی گه‌رمیان، رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان كار بۆ ئه‌وه ده‌كات له داهاتوودا ئه‌م كتیبَخانه‌یه ببێته كتێبخانه‌یه‌كی گشتی و بخرێته سه‌ر كه‌رتی حكومی، له‌و روه‌شه‌وه داوای كرد ئیداره‌ی گه‌رمیان هاوكار بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاماده‌یی ئیداره‌كه‌ی پیشاندا بۆ ئه‌و كاره.
هاوكات هه‌ر له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا، جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌یاوه‌ری قایمقامی قه‌زای كه‌لار و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی شێخ ته‌ویل، سه‌ردانی هه‌ر یه‌كه له سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی شێخ ته‌ویل و بنكه‌ی ئاسیش و پۆلیس و ته‌ندروستی و قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی ناحیه‌كه‌ی كرد و سوپاسی به‌رپرس و كارمه‌ندانی فه‌رمانگه‌كانی كرد كه سه‌ره‌ڕای پاشه‌كه‌وت كردن و دواكه‌وتنی موچه‌كانیان ده‌وامی خۆیان ده‌كه‌ن.
483 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|