سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی مه‌رزی په‌روێزخان كۆده‌بێته‌وه
22 / 5 / 2016
ئه‌مڕۆ (22ی ئایار) به‌مه‌به‌ستی قسه‌كردن له‌سه‌ر كێشه و گرفته‌كانی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێخان سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به ئاماده‌بوونی جێگره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و به‌رپرسانی مه‌رزه‌كه كۆبوویه‌وه.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان خزمه‌تێكی باش به ناوچه‌كه ده‌كات و گرنگی تایبه‌تی هه‌یه، بۆیه پێویسته هه‌وڵه‌كانمان به‌گه‌ڕ بخه‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر كێشه و گرفتێك رووبه‌ڕووی بێته‌وه له‌گه‌ڵ كاركردن بۆ په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌كردنی.
ووتیشی: ئێمه له ماوه‌ی رابردوودا بۆ لێكتێگه‌یشتنی زیاتر و چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی مه‌رزی په‌روێزخان چه‌ندین جار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پارێزگای كرماشانی ئێران كۆبوونه‌وه‌مان ئه‌نجامداوه و خۆشبه‌ختانه زۆر كێشه و گرفت چاره‌سه‌ركراون و كۆبونه‌وه‌كانیش به‌رده‌وام ده‌بن.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان راشیگه‌یاند: ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاماده‌یی ته‌واو ده‌رده‌بڕین بۆ هاوكاریتان و چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر كێشه و گرفتێك كه په‌یوه‌ندی به خۆمانه‌وه هه‌بێت یان لایه‌نی ئێران ئه‌مه‌ش له پێناو گرنگیدانمان به مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان.
دواتر، به‌شداربوانی كۆبوونه‌وه و به‌رپرسانی مه‌رزه‌كه، چه‌نیدن كێشه و گرفتیان خسته‌ڕوو كه رۆژانه له دیوای هه‌رێم یان دیوی ئێران دێته به‌رده‌میان ، دا‌واشیان كرد سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كار بۆ گه‌یاندن و چاره‌سه‌كردنیان بكات.
له‌به‌رامبه‌ردا، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاماده‌یی ته‌واوی پشاندا بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفتانه‌ی كه په‌یوه‌ندی به هه‌رێمه‌وه هه‌یه و له‌گه‌ڵ گه‌یاندنی ئه‌وانه‌شی كه په‌یوه‌ندی به لایه‌نی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه هه‌یه.
732 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|