له‌به‌رامبه‌ر كاره خێرخوازییه‌كانی رێزلێنان ده‌به‌خشرێته سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان
24 / 5 / 2016
ئه‌مڕۆ (24ی ئایار) رێكخراوی ژیان و كۆمه‌ڵێك گه‌نجی خۆبه‌خش، سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد و له‌به‌رامبه‌ر گرنگیدان به‌كار و پرۆژه‌ی خێرخوازی رێزلێنانی تایبه‌تیان به‌خشیه سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان.
له‌و سه‌ردانه‌دا، عه‌دنان قوربانی به‌رپرسی رێكخراوه‌كه رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان هاوكارێكی باشی رێكخراوه‌كانی بواری خێرخوازی بووه له ئه‌نجامدانی كار‌و پرۆژه‌كانیان ئه‌وه‌ش جێگه‌ی ده‌ستخۆشیه.
ووتیشی: جگه له هاوكاریكردنی رێكخراوه‌كان خودی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌ستێكی باڵای هه‌بووه له ئه‌نجامدانی كاری خێرخوازی و هاوكاری چه‌ندین خێزان و هاوڵاتی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌تی كردووه بۆیه ئه‌مڕۆ به پێویستمان زانی له‌به‌رامبه‌ر كاره خێرخوازییه‌كانی به‌رزنرخاندنی هه‌وڵه‌كانی له‌و باره‌وه ئه‌م رێزلێنانه ببه‌خشین به سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان.
لای خۆیشیه‌وه، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: له‌پێناو خزمه‌تگه‌یاندن به هاوڵاتیانی هه‌ژار كه‌مده‌رامه‌ت پشتیوانی هه‌موو پرۆژه‌یه‌كی خێرخوازی ده‌كه‌ین و سوپاسی رێكخراوه‌كه‌تان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌م رێزلێنانه و هیوادارین بشتوانین زیاتر كاری خێرخوازی ئه‌نجام بده‌ین.
566 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|